جیاوازی لە نێوان شۆڕش و چالاکی سەربازی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-26-22:55:00 - کۆدی بابەت: 12319
جیاوازی لە نێوان شۆڕش و چالاکی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جیاوازی لە نێوان شۆڕش و چالاکی سەربازی (بە عەرەبی؛ فرق بین ثورة و عملیة عسکریة، بە ئینگلیزی؛ The difference between revolution and military activity) شۆڕش بریتییە لە کردەیەکی سەربازی کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە وڵاتێکدا لە بوارەکانی ئابووری، ڕامیاری، جوگرافی، کۆمەڵایەتی. بەڵام چالاکی سەربازی یان خەباتی سەربازی بە هەمان شێوە کردەیەکە بەڵام نابێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە زۆر جار شکست دەهێنێت یان تەنها بریتیە لە گورز لێدان لە بەرامبەر بۆ ماوەیەک و پاشان دۆخی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە لەلایەن سوپای دوژمن. 

شۆڕش چییە؟ 

پسپۆڕانی سەربازی و مێژوو بەم جۆرە پێناسەی شۆڕشیان کردووە، شۆڕش بریتیە لەو کردە سەربازییەی لە سنوورێکی جوگرافیدا ڕوودەدات و هەڵگری پەیامە، پێویستە زۆرینەی وڵات بەشداری بکات لەم کردەیەدا تا ببێتە شۆڕش، هەروەها ببێتە مایەی گۆڕانکاری گەورە لەسەر ئاستی وڵاتەکە بۆنموونە ئەو نەتەوەی شۆڕش دەکات دەبێت مەبەستی بێت گۆڕانکاری دروست بکات لە بوارەکانی (کۆمەڵایەتی، ڕامیاری، ئابووری) دەکرێت لە هەلومەرجێکی خراپدا بێت لەم سێ ڕوانگەیەوە بۆ هەموو تاکەکانی ئەو کۆمەڵگەیە، بە مەبەستی بەدی هێنانی ئایندەیەکی گەش بۆ ڕۆڵەکانی نیشتمان هەمووان بە یەک مەبەست دەسەڵات دەڕوخێنن و حکوومەتێکی تر دروستدەکەن بەمە دەوترێت "شۆڕش" نموونەی ئەم شۆڕشانەش (شۆڕشی فەڕەنسی و شۆڕشی بەلشەڤیکی ڕووسیایە).

چالاکی چەکداری چییە؟ 

چالاکی سەربازی یان کردەی سەربازی بەهەمان شێوەی شۆڕشە بەڵام نابێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لەو سێ ڕەهەندەی باسمان کرد، بەڵکو بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت ڕەنگە چەند ڕۆژ، یان چەند هەفتە و مانگ یان ساڵ دەخایەنێت بەڵام ناگاتە سەرکەوتنی گەورە و شکست دەهێنێت. ڕەنگە دەیان ساڵ بخایەنێت بەڵام ناتوانێت دەسەڵات شکست پێ بێنێت و بەرەی ناڕازی سەرکەون، تەنانەت هەندێک جار ناوچەی زۆریش ڕزگار دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەسەڵات براوە دەبێت. 

نموونەی ئەم چالاکییە سەربازییانە (بەهاری عەرەبی لە سووریا و تونس و یەمەن) و خەباتی چەکداری گێڤارا لە بۆڵیڤیا و خەباتی چەکداری گەلی ئێلسلڤادۆر، خەباتی چەکداری هەرێمی ئێسکێلارا لە مەکسیک، بەشێک لە خەباتە چەکدارییەکانی گەلانی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا).


سەرچاوەکان



34 بینین