هۆکارە نهێنییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانە

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-07-05:26:00 - کۆدی بابەت: 12450
هۆکارە نهێنییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارە نهێنییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانە (بە عەرەبی: أسباب غامضة لحرائق المطبخ، بە ئینگلیزی: Mysterious causes of kitchen fires)، ڕەنگە یەکێک لە ترسناکترین ئەزموونەکان کە کەسێک ڕووبەڕووی بێتەوە مامەڵەکردن بێت لەگەڵ ئاگری چێشتلێنان لە ماڵەوە، زۆربەی خەڵک هەموو ڕۆژێک خواردن دروست دەکەن، بەڵام دەتوانێت تەنها چرکەیەک بخایەنێت تا چێشتخانەکەت ئاگری بگرێت. ڕاپۆرتێکی توێژینەوەی ساڵی ٢٠٢٠ی کۆمەڵەی نیشتمانی پاراستنی ئاگر بە تێکڕا نزیکەی لەسەدا ٤٩ی هەموو ئاگرکەوتنەوەکانی ماڵەوە کە ڕاپۆرتکراون بەهۆی چێشتلێنانەوە ڕوودەدات. 

هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانە

یەکەم/ جێهێشتنی چێشتلێنانەکەت بەبێ چاودێری
چێشتلێنان بەبێ چاودێری فاکتەری سەرەکی زۆربەی ئاگرەکانی چێشتخانەکانە، کە لە ڕاستیدا هۆکاری نزیکەی لەسەدا ٣١ی هەموو ئاگرکەوتنەوەکانی ماڵەکان و لەسەدا ٥٣ی مردنەکانی پەیوەستن بە ئاگرکەوتنەوە لە کاتی چێشتلێنان. دوورکەوتنەوە لەکاتی چێشت لێنانەکەتدا تەنانەت بۆ یەک چرکەش دەتوانێت بە خێرایی ببێتە دۆخێکی مەترسیدار، هەرگیز بیرۆکەیەکی باش نییە کە فرەئەرکی ئەنجام بدەیت و دوور بکەویتەوە لە چێشتخانەکەت کاتێک غازەکەت داگیرساندووە و کاردەکات، پێویستە هەمیشە سەرنجت لەسەر چێشت لێنانەکەت بێت هەروەها ئەگەر هەستت کرد زۆر ماندوو بوویت یان هەست بە باشی ناکەیت، باشتر وایە غازەکە بکوژێنیتەوە و دواتر بگەڕێیتەوە بۆ خواردن دروست کردن. 

دووەم/ سوورکردنەوەی خواردن بە ڕۆن
هەر کاتێک هەر شتێک بە بەکارهێنانی ڕۆن سوربکەیتەوە یان بیبرژێنیت ئەوا ئاگاداربە کە پێویستی بە گرنگیدانی بەردەوام هەیە. دوو لەسەر سێی (لەسەدا ٦٦)ی ئاگری چێشتخانەکان دوای ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆنی چێشت لێنان و چەوری و کەرە و مادەکانی تری چێشت لێنان ڕوویداوە. ڕۆن دەتوانێت ئاگرەکە خێراتر بڵاوبکاتەوە، هەروەها کاتێک خەریکی چێشت لێنان و خواردنەکە بە ڕۆن سووردەکەیتەوە ئەوا:

  • بڕێک ڕۆنی گونجاو بخە ناو تاوەکەت هەتا خواردنەکەت نەکەوێتە ژێڕ ڕۆنەکەوە چونکە گەر ڕۆنەکە لەناو تاوەکو زۆر بێت ئەگەری هەڵچوونی ڕۆنەکە و دروستبوونی ئاگر هەیە.
  • خواردنەکەت بە نەرمی بخەرە ناو تاوەکەوە بۆ ئەوەی ڕۆنەکە هەڵنەچێت.
  • تەواوی شوێنی چێشت لێنان و سەر کەوانتەرەکان پاک بکەرەوە بۆ ئەوەی هیچ ڕۆن و چەورییەک لەسەر هیچ ڕوویەک نەمێنێت.
  • لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لە تاوەکەت، ئاو بەکارمەهێنە بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاگرەکە کە ئەمەش تەنها دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە، بەڵام ئەگەر دەتوانی قاپێک بخەرە سەر تاوەکە بە مەرجێک شووشە نەبێت بۆ ئەوەی بڵێسەی ئاگرەکە بکوژێتەوە.

سێیەم/ خێرایی ئاگری غازەکەت زیاد مەکە
پێویست ناکات غازەکەت یان سەری فڕنەکەت زۆر سوور بکەیتەوە و گەرم بکەیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت زوو پێ بگات لە کاتێکدا ڕەنگە برسی بیت و زوو نانەکەت بخۆیت، سووتانی خۆراک بەرپرسە لە زۆربەی ئاگرەکانی چێشتخانە ئەمەش بەتایبەت کاتێک لەگەڵ ڕۆن تێکەڵ دەکرێت کە دەبێتە هۆی ڕێچکەیەک بۆ دروست بوونی کارەساتی گەورەی ئاگر کەوتنەوە، غازەکەت یان فڕنەکەت گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی پێشنیارکراوی چێشت لێنان و بێ چاودێری بەجێیمەهێڵە، ئەگەر سۆبەی غازت هەیە، هەرگیز مەهێڵە بڵێسەی ئاگرەکە بەسەر سەری مەنجەڵەکە یان تاوەکەدا بەرزبێتەوە و سەبر بگرە و بە تەواوی ئەو شتانە پەیڕەو بکە کە ڕێچکەکە داوای دەکات.

چوارەم/ ئاگاداری ئەو پێکهاتە سووتێنەرانەبە کە لە چێشتخانەکەتن
چێشتخانەکەت پڕە لە شتومەکی سووتێنەری وەک دەستکێش و خاولی دەست سڕین و پەڕۆ و پاکێجی خواردن و کتێبی چێشتلێنان و کەلوپەلی دار کە هەرگیز نابێت لە نزیک یان دەوروبەری غاز یان سەرەوەی فڕنەکەت دابنێیت، گرنگە هەر شتێکی زۆر سووتێنەر یان سووتێنەر لە ڕووی چێشت لێنانەکەت دوور بخرێتەوە.

دوای ئەوەی تووشی ئاگری چێشتخانە بوویت پێویستە چی بکەیت؟

لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەگەر ناتوانیت ئاگری چێشتخانەکە کۆنتڕۆڵ بکەیت دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە ژمارەی ئاگر کوژێنەوە، ئەگەر چێشتخانە یان ماڵەکەت دەتوانیت بگۆڕە و ژیانت ئارامتر و سەقامگیرتر بکە و دوور بکەوەرەوە لە ئاگر، بەڵام ئەگەر ئاگری چێشت لێنانەکەت بچووک بوو و توانیت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت ئەوا چارەسەرێکی لاوەکی بۆ بدۆزەوە هەتا ئاگرەکە دادەمرکێتەوە، هەروەها ئاگاداربە کە کۆمەڵێک شت هەیە کە دوای ئاگرکەوتنەوەی چێشتخانە پێویستیان بە گۆڕین دەبێت، لەوانە ئەو کەلوپەلانەی بوونەتە هۆی دروست بوونی ئاگرەکە و کەوانتەر و غازەکەت و هەموو ئەوانی زیانیان پێگەشتووە هەروەها دوکەڵ زیان بە دیوارەکانت و مادەی ژێرەوەشی دەگەیەنێت، بۆیە ئەمانەش ڕەنگە پێویستیان بە گۆڕین هەبێت. 


سەرچاوەکان



59 بینین