ئەو خۆراکانەی یارمەتی خەویکی باشتر دەدەن

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-18-16:22:00 - کۆدی بابەت: 12568
ئەو خۆراکانەی یارمەتی خەویکی باشتر دەدەن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو خۆراکانەی یارمەتی خەویکی باشتر دەدەن (بە ئینگلیزی; Foods that help you sleep better، بە عەرەبی; الأطعمة التي تساعدك على النوم بشكل أفضل) ئەو ماددە خۆراکییەی لەم خۆراکانەدا هەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی شێوازی خەوتن. هەموومان دەزانین خواردنی چەوری، خواردنی ناتەندروست وات لێ دەکەن هەست بە تەمبەڵی بکەیت. بەڵام بەپێی شارەزایانی بواری خۆراک بێت هەر خۆراکێک کە دەیخۆیت دەکرێت کاریگەری نەرێنی یان ئەرێنی لەسەر شێوازی خەوتنت دروست بکەن.

پەیوەندی نێوان خەو و خۆراک

لە ڕاستیدا پەیوەندی نێوان خەوتن و خۆراک وەک پەیوەندییەکی دەست لە ناو دەست دەردەکەوێت. خۆراک ئەو ماددە خۆراکییانەمان پێدەبەخشن کە پێویستن بۆ مانەوەی تەندروستی و دەرووندروستی، هەروەها کاردەکەنە سەر شێوازی فەرمانەکانی جەستەمان. خەوتن ڕۆڵێکی تری گرنگی هەیە لە مانەوەی بیر و فرمانەکانی جەستە بە باشی. پشوویەکی تەواو یارمەتیمان دەدات لە بنیادنانی بەرگرییەکی بەهێزی جەستەیی، بەهێزکردنی تەندروستی و دەرووندروستی هەروەها مانەوە بە بەرهەمدارییەکی زیاتر.

ئەگەر تۆ پێشنیاری پشوویەکی شەوانەی شەش بۆ حەوت کاتژمێری لەبەرچاو نەگریت، مەترسییەکی زیاتر لەسەر دەبێت بۆ تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن، لاوازی بەرگرییە کۆئەندام، خەمۆکی و گرفتی تری جدی وەک شەکرە و سستبوونی دڵ و جەڵتە. لەڕێی وەرگرتنی پاڵپشتە خۆراکی وەک میلاتۆنین بۆ گۆڕینی کاتی نووستنی ڕۆژانە، خەڵکانێکی زۆر هەوڵێکی جدی دەدەن بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی باشتر.

چۆن خۆراک دەتوانێت یارمەتی خەوێکی باشتر بدات؟

هەرچەندە کۆمەڵە هۆکارێکی زۆر هەن و کاردەکەنە سەر چۆنیەتی خەوتن لە شەواندا، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە بایەخ بەو خۆراکانە بدەیت کە ڕۆژانە دەیخۆیت و دەبنە هۆی کاریگەری خستنە سەر پشوودانت لە دواتردا. لێرە ئاماژە بە حەوت باشترین خۆراک دەدەین کە دەتوانیت بە باشی لە ژەمە خۆراکەکانتدا جێیان بکەیتەوە و یارمەتیدەرت بن لە پێناوی خەوێکی باشتر. ئەم خۆراکانەی دانراون بۆ یارمەتیدانی خەوێکی باشتر لەبەر ئەوەیە کە پێکهاتوون لە ماددەی خۆراکی هاندەری تەندروستییەکی باشتر بە شێوەیەکی گشتی، هەروەها خەوێکی باشتر.

بڕێکی هەمەجۆری خۆراکی لە قوتونەنراو لە هەموو ئەو جۆرە خۆراکانەی کە بڕێکی زۆری ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانیان تێدایە. هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو خۆراکانە بدەن کە خۆراکە ماددەی جیاواز دابین دەکەن وەک کاربۆهیدرات، چەورییەکان و پڕۆتین هەروەها دڵنیاتدەکەنەوە لەوەی خۆراکە ماددە پێویستەکان وەرگریت. هەروەها ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە دوو بۆ سێ کاتژمێر بەر لە چوونە سەر جێگای نووستن واز لە خواردن بهێنی، بەمەش کاتی هەرسکردنی تەواو دەدەیت بە خۆراکە ماددەکان تا هەرس ببن بەر لە خەوتن و نەبنە کەڵەکە لە شانەکان

جگە لە خۆراکە ماددە گەورەکان، هەندێک خۆراکە ماددەی بچووک هەن دەتوانن کاربکەنە سەر شێوازی خەوتن. ئەگەر تۆ گومانت لە کەمییەکی ماددە خۆراکییەکان لە جەستەتدا هەیە، سەردانی پزیشک بکە و پشکنینی پێویست ئەنجام بدە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر جەستەت. دەکرێت کەمی ڤیتامین D یان مەگنسیۆم ببنە هۆی تێکدانی خەوتن. هەروەها هەندێک بڵاوکراوە هەن لەسەر ئەوەی کەمی ڤیتامین E  ،C ،B12 و B6 دەکرێت بەهەمان شێوە ببنە هۆی دروستکردنی گرفتی خەوتن. هەریەک لەم خۆراکانە کاردەکاتە سەر سووڕی خەوتن بە شێوازی جیاواز، بۆ نموونە بە بوونیان ڕۆڵێکی گرنگ لەسەر توانای جەستە بۆ بەرهەم هێنانی میلاتۆنین و ماددە کیمیایە هێورکەرەوەکانی تر دروست دەکەن کە لەو خۆراکانەی یارمەتی خەوتن دەدەن پێکدێن لە تریپتۆفان (کە ترشە ئەمینیەکە و یارمەتی دەردانی سیرۆتۆنین دەدات)، مەگنسیۆم، ڤیتامین D و کاربۆهیدرات. 

حەوت خۆراکی یارمەتیدەری خەوێکی باشتر 

کە بریتین لە:

  • دانەوێڵەی تەواو وەک شۆڤان
  • پڕۆتین وەک ماسی و پەلەوەر
  • سەوزە گەڵاداروکان و توێکڵدارەکان
  • هێلکە
  • مۆز، کێوی، پرتەقاڵ، توو و میوەی دیکە
  • شیر و ماست
  • بندوق وەک بادەم و کاجۆ

گرنگی هاوسەنگی ژەمە خۆراکەکان

بڕێکی هاوسەنگی خۆراکە ماددەکان یارمەتیدەر دەبن لە ڕێکخستنی ئاستی شەکرەی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان. هەندێک خۆراکی دیاریکراو یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن ئەگەر پێش کاتی خەوتن بیخۆیت یان کاتێک بەخەبەردێیت لە ناوەڕاستی شەودا. بەڵام ئەم حەوت خۆراکە گرنگ نییە لە چ کاتێکدا دەیانخۆیت دەتوانن کاریگەرییەکی باش لەسەر خەوتن دروست بکەن. گرنگە ئەوە بزانیت ئەم خۆراکانە واناکەن بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بخەویت بەڵکو ئەم خۆراکانە یارمەتیدەر دەبن لە وەرگرتنی پشوویەکی باش و شێوازێکی باشی خەوتن.


سەرچاوەکان



60 بینین