پەیوەندی شادی و بەختەوەری لەگەڵ زیرەکیدا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-19-22:17:00 - کۆدی بابەت: 12573
پەیوەندی شادی و بەختەوەری لەگەڵ زیرەکیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەیوەندی شادی و بەختەوەری لەگەڵ زیرەکیدا بە ئینگلیزی (the relationship of happiness to intelligence)، بە عەرەبی (علاقة السعادة بالذكاء)، بە دەستهێنانی کلیلی ڕازیبوون لە خود، گرنگی فەرامۆشکردنی هەندێک لەو گومان و بیر و بۆچوونانەیە وەک ئەفسانەیەکیان لێهاتووە لە هەمووی گرنگتر بۆ ئەم ‌حاڵەتە ئەو تێڕوانینە پێوانە دەکرێت بۆ چۆنیەتی بیرکردنەوەی هەرکەسێک بۆ توانا و بەهرەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی ژیانی، یان بۆ خوێندنەوە و نووسین و هەژمارکردن بە شێوەیەکی خێرا و ئاشکرا. یان بۆ زوو چارەسەرکردنی دەرئەنجامێک. تێڕوانینی لەم شێوەیە بۆ زیرەکی و هۆشیاری، تەواوکردنی خوێندنی باڵا و زانیاری نێو کتێب و نووسراوەکان بە پێوەرێکی ڕاست و دروست دەزانن بۆ کامڵبوون و پێشکەوتنی کەسێتی. بەڵام بێگومان ئەم بۆچوونەش پەیامێکی کولتوورییە لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک دەرئەنجامی ناڕاست لە خۆدەگرێت.

هەرکەسێک خاوەن بڕوانامەیەکی بەرز و باڵا بێت یان لە یەکێک لە وانەکانی وەک بیرکاری و زانستدا زیرەک و بە توانا بێت و ڕووداو و پێشهاتی ئاسایی ڕۆژانە فەرامۆش بکات، بە کەسێکی هۆشیارو زیرەک دادەنرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرێک لە نەخۆشی ناو نەخۆشخانە دەروونییەکان کەسانی خاوەن بڕوانامەی بەرزن و زۆرێکیشیان بەدەرن لەو کەسانەی بڕوانامەیان هەبێت. بەڵگە و پێوەری دروستتر بۆ ناسینەوەی زیرەکی و هۆشیاری تەنها پێکهاتووە لە ژیانێکی پڕ لە جووڵەی سوودبەخش و ئاسوودەیی و شادومانی کە هەر ڕۆژ و ساتێکی زیاتر گەشە و پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێت.

ناوەڕۆک

ئەگەر کەسێکی شادومانیی و تەواوی ساتەکانی ژیانت بە گرنگیدان بە کەسێتی خۆتەوە ژیان بکەیت، بێ گومان تۆ بە کەسێکی هۆشیار و عاقڵ دادەنرێت، هەبوونی هێزێکی لەو چەشنە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک دەتوانێت دروستکەرێکی سوودمەند بێت بۆ بەدەستخستنی خۆشحاڵیت. بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەمەشدا توانات نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کیشەیەکی تایبەت، تا ڕادەیەک بتوانیت شادومانیی هەڵبژێریت بۆ خۆت و لایەنی کەم خۆت دوور ڕاگریت لە خەم و خەفەت دووبارە بە کەسێکی هۆشیار و عاقڵ دادەنرێت.

کەسانی هۆشیار و زیرەک ویست و خواستی خۆیان لە دەستی خۆیاندایە. ئەم جۆرە کەسانە دەزانن چۆن و بە چ شێوەیەک لە پەرێشانی و بێزاری بە دوور بن وشادومانیی هەڵبژێرن. چونکە ڕێگەی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوە دەناسن بۆ کێشە و گرفتەکانیان. ئەم کۆمەڵە کەسە پێش ئەوەی ئاستی توانای هۆشیاری خۆیان بەراورد بکەن و ئاستەکەی بزانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، تەنها زانینی ئاستی شادومانیان بەلاوە گرنگە، ئەگەر کێشە وگرفتەکانیان چارەسەربکرێت یا هەروەک خۆی بمێنێتەوە. تۆ دەتوانیت ئاستی هۆشیاری و توانای خۆت، لەسەر بنەمای چۆنیەتی هەڵبژاردنی هەستەکانی خۆت لە بەرامبەر هەلومەرج و کێشە دژوارەکانەوە دیاری بکەیت. هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئێمە لە ژیاندا تاڕادەیەک یەکسانن.


سەرچاوەکان



52 بینین