ناوهڕۆك
ناوی بازرگانی
- Amoxicot
- Amoxil
- Moxatag
- Moxilin
- Trimox
بەکارھێنانی Amoxicillin
ئەمۆکسیسیلین (Amoxicillin) یەکێکە لە دژەزیندەییەکان سەر بە گرووپی پێنیسیلینەکانە (penicillin). بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنە بەکتریاییەکان، وەک هەوکردنی سنگ (لەوانە هەوکردنی سییەکان) و هەوکردنی ددان. هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ دژەزییندەیەکانیتر و دەرمانەکانی تر بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە. زۆرجار لە منداڵاندا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێ و سنگ. هەروەها نابێت ئەمۆکسیسیلین بەبێ ڕەچەتەی دکتۆر بەکاربھێنرێت.
رێژە و شێوەی دەرمانەکە
- حەب: ١٢٥ملگم،٢٠٠ملگم،٢٥٠ملگم،٤٠٠ملگم،٥٠٠ملگم،١٠٠٠ملگم
- کەپسول: ٢٥٠ ملگم، ٥٠٠ ملگم
- شروب: ٥٠ ملگم/٥مل، ١٠٠ ملگم/٥مل، ٢٥٠ ملگم/٥مل
- دەرزی: ٢٥٠ ملگم/ملل، ٥٠٠ ملگم/ملل، ١٠٠٠ ملگم/ملل
ژەمە دەرمان
- دەبێت تەمەن و کێش و توانای گورچیلەی کەسەکە ھەڵبسەنگێنرێت دواتر ژەمە دەرمانی بۆ بنوسرێت.
- لە منداڵان ٢٤ تا ٤٠٠ ملگم/کگم ڕۆژی سێ جار.
- بۆ گەورە و سەروو ١٣ ساڵ له نيوان ٧٥٠ ملگم تا ۳ گم رۆژی دوو بۆ سێ جار.
ماوەی خواردنی دەرمانەکە
- ھەوکردنی گەدە و دوانزەگرێ ٧-١٤ رۆژە
- ھەوکردنی گوێ، لووت و قورگ ١٠-١٤ رۆژە
- ھەوکردنی سییەکان ماوەی ١٤—٢١ رۆژە
- ھەوکردنی بەشەکانیتر یەک ھەفتەیە
ھەریەک لەمانە دەکرێت بەھۆی بری دەرمان و بەھێزی نەخۆشییەکە ماوەکەی بگۆرێت.
كاریگەری لاوەكی
- هێڵنجدان
- رشانەوە
- سكچوون
- پەڵەی پێست
- هیلاكبوون
- زیاد بوونی حەساسیەت
لەکاتی دووگیانی
- دەتوانرێت بەکار بھێنرێت سەر بە گروپی B
لەکاتی شیرداندا
- دەتوانێت بە شیری دایکدا تێپەر ببێت
سەرچاوەکان
40 بینین