خوێندکارانی کەمتوانای بینین لە قوتابخانە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-20-13:51:00 - کۆدی بابەت: 12584
خوێندکارانی کەمتوانای بینین لە قوتابخانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەمتوانای بینین بە ئینگلیزی (visual impairment)، بە عەرەبی (مشاکل بصریة) جۆرە نەخۆشییەکە ڕوبەڕووی زۆر کەس دەبێتەوە.

کەمتوانایی بینین چییە؟

کەمتوانایی بینین بە واتای ئەوە دێت کە کەسێک نەتوانێت شتەکان بە ئاسایی ببینێت، کەسەکە ناتوانێت شتەکان بە ڕوونی ببینێت بە پێچەوانەی کەسانی ئاسایی کە پێویستیان بە چاویلکە پزیشکی و یارمەتیدەرەکانی تری بینین دەبێت.

خوێندکارانی کەمتوانایی بینین لە قوتابخانە

لەوانەیە لە قوتابخانەدا منداڵەکان نەتوانن لە دوورەوە شتەکان ببینن، وەک لەسەر تەختەی سپی یاخود تەختەی ڕەش، منداڵەکان کێشەی خوێندنەوە و بەشداریکردنیان لە پۆلدا بۆ دروست دەبێت هەروەها ڕەنگە نەتوانن سەرنجیان لەسەر شتەکان بێت، ڕەنگە زۆرجار تووشی سوربوونەوەی چاو ببن یاخود هەستیارییان بە ڕووناکی بۆ دروست دەبێت.

ستراتیژییەکانی فێرکردنی منداڵانی کەمتوانایی بینین

  • بەکارهێنانی کەرەستەی بینراو کاریگەری لەسەر فێربوونی منداڵەکە هەیە.
  • نوسین بە شێوەیەکی گەورە کە بتوانرێت بخوێندرێتەوە.
  • بەکارهێنانی ڕوونکردنەوەی زارەکی.
  • زیادکردنی چالاکییەکانی دەم و ددان.
  • کاتی زیاتر بدە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکان.
  • ناوی خوێندکارەکە بهێنە زوو زوو بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر تۆ بێت.
  • کاتی پشوو دیاری بکە.
  • ئەنجامدانی ڕاهێنانی جوڵە بە منداڵەکە.
  • وا لە خوێندکارەکانی تر بکە وەکو هاوڕێ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و گروپییان لەگەڵ دروست بکەن.

چۆن منداڵانی کەمتوانایی بینین لە پۆلدا دادەنێیت؟

ئەو خوێندکارانەی کە بینینیان تێکچووە لەگەڵ ڕووناکیدا هەستیارییان بۆ دروست دەبێت، دانیشتنیان دوور لە پەنجەرە و گڵۆپی درەوشاوە یارمەتیان دەدات بۆ بینینی تەختەکە و زیادکردنی سەرنج، گونجاندنێکی تر ئەوەیە شوێنێکی فراوانیان بۆ دابین بکرێت.

ڕێکخستنی پۆل دەبێت چۆن بێت بۆ منداڵانی کەمتوانایی بینین؟

  • یەکەم هەنگاو داڕشتنی پۆلەکەیە ئەو تایبەتمەندییانەی کە ناجوڵێندرێ وەکو: دەرگا، پەنجەرە،هتد... دەبێت دەرگا نیوداخراو و کراوە نەبێت لەبەر ئەو منداڵانەی گرفتی بینینان هەیە زۆر جار خۆیان دەکێشن بە دەرگا و پەنجەرەکاندا.
  • زۆر گرنگە پۆلەکە قەرەباڵەغی تێدا نەبێت لە ئامێر و کەرەستەی دیکە
  • هەوڵبدە کەرەستەکان لە شوێنێکی زۆر بەرزدا دانەنرێت  دەبێت کەرەستەکان ناو لێنراو بن.
  • ئاگاداری فەرش و دار و کاشی بە کاشییەکە خلیسک نەبێ، فەرشەکانیش زۆر چاو ئەزیەت نەدەن
  • دروستکردنی هێما بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ئاڕاستەکردن و جووڵە.
  • خوێندکارەکان فێر بکە کە لەسەر کورسییەکان هەستان پاڵی بنێنەوە بۆ جێگاکەی خۆی، دەرگاکان بە تەواوەتی دابخەن. 

گرنگترین ئامێری بینراو

ئینهۆگرافیک ئامڕازێکی تەواو گونجاوە لە پۆلدا دەتوانێت زانیاری ئاڵۆز ئاسانتر بکات بۆ تێگەیشتن، چەندین جۆری جیاوازی ئینفۆگرافیکی هەیە کە دەتوانێت دروستی بکەیت، بە پیی ئەو زانیارییانەی کە دەتەوێتت بیبینیت.


سەرچاوەکان



37 بینین