گەشتیار

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-21-23:38:00 - کۆدی بابەت: 12615
گەشتیار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەشتیار (بە عەرەبی: سائح، بە ئینگلیزی: Tourist) ڕەهەندی سێیەمی زاراوەی Tourism گەشتیارییە لە زانستی بازاڕگەری. گەشتیار بە کەسێک دەوترێت کە لە وڵاتێکەوە گەشت دەکات بۆ وڵاتێکی تر، لە ڕێگەی فڕۆکە، کەشتی، یاخود ڕێگەی وشکانی (پاس و ئۆتۆمبێل) و پێویستە ڤیزای ئەو وڵاتەی پێ بێت کە گەشتی بۆ دەکات، تێکڕای مانەوەی هەفتەیەک بۆ مانگێکە بە گشتی. 

ناوەرۆک

بە گوێرەی زانستی بازاڕگەری Tourism دەکرێت بە سێ لقەوە: سەردانکەری ڕۆژ، سەردانکەر، گەشتیار. ئەو کەسەی پێی دەوترێت گەشتیار دەیەوێت بە چەند مەبەستێک گەشت بکات وەک چێژبینین، ئایینی، خوێندن، نەخۆشی، تاقیکردنەوەی چالاکییەکانی ئەو وڵاتە، تام کردنی خواردنە کولتووری و ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و چەندان بابەتی تر. کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە وەرزەکانی گەشتدا لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بودجەیەکی زۆری بۆ تەرخان دەکرێت کە هەندێک جار تەنها بۆ ڕیکلام کردنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆرمە میدیاییەکانی تر ملیۆنان دۆلار خەرج دەکرێت. 

ئەو شوێنانەی گەشتیار سەردانی دەکات کوێن؟ 

بە گوێرەی دامەزراوەکانی بەشدار لە پڕۆسەی گەشتیاری بە زۆری شوێنە مێژووییەکان و ئەو شوێنانەی کەیف خۆشی دەدەن بە مرۆڤ سەردان دەکرێن بە نموونە Aquarium (حەوزی ماسی) کە هەزاران ماسی و بوونەوەری ئاوی نمایش دەکرێن. یاخود سەردان کردنی سێرک و بینینی نمایشی جۆر بە جۆر. خاڵێکی تر ئەو هۆتێلانەی دابین دەکرێت بۆ گەشتیار "چوار ئەستێرە" و "پێنج ئەستێرە"یە، کە ژەمی بەیانیان و ئێواران لە خۆ دەگرێت. 

داهاتی کەرتی گەشتیاری چەندە؟ 

گەر بێت و وڵاتێکی وەکو کۆماری تورکیا هەژمار بکەین ساڵانە ٣٠-٤٠ ملیار دۆلار قازانج دەکات لە کەرتی گەشتیاریدا. ئەو کۆمپانیایانەی گەشتیار دەهێنن لە زاراوەکانی بازاڕگەری پێیان دەوترێت Corporation واتا کۆمپانیای زۆر زەبەلاح کە خاوەن پشک و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە لە نێو کۆمپانیاکەدا و ڕاوێژکاری گەشتیارییان هەیە، کە پێیان دەوترێت Tourist operator کە پڕۆگرامی گەشتەکان و پاکێجەکان ڕێک دەخات. خاڵێکی تر لە گەشتیاریدا دەبێت وڵاتەکە هێندە توانای هەبێت جەنجاڵی و قەرەباڵخی دروست نەبێت لە کاتی هاتنی گەشتیاری بیانی و گرفت بۆ سەردانکەرانی ڕۆژ و سەردانکەرانی ناوخۆ دروست نەکات.


سەرچاوەکان



50 بینین