ناوهڕۆك
ناساندن
چۆنیەتی چارەسەرکردنی کۆکەی هەستیاری (بە عەرەبی: كيفيّة علاج سُعال الحساسيّة، بە ئینگلیزی: How to treat allergy cough)، هەستیاری وەرزی ڕوودەدات بە هۆی بەرکەوتنمان بە هەندێک ماددەوە، وەک سپۆری کەڕوو و دەنکە هەڵاڵە، بەجۆرێک کە جەستە وەک هەڕەشە و زیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و هیستامین بەرهەم دەهێنێت، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز دەردەکەون، وەک کۆکەی دووبارەبوو، چەندین بژاردە هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە کۆکەی هەستیاری، لەوانە:
چارەسەرکردن لە ڕێگەی دەرمانەوە
دەرمانی دژە هیستامین وەک:
- ئەو دژە هیستامینانەی کە دەتوانرێت بەبێ بەڕەچەتە بدرێت، وەک: دیفینهایدرامین و کلۆرفینیرامین.
- قەترەی دژە هیستامین بۆ چاو، وەکو کیتۆتیفین کەبەکاردێت بۆ نەهێشتنی خوران و سووربوونەوەی چاو.
- ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری دەکەن لە گیرانی لووت وەک: فینێلئیفرین، یان سودۆئیفیدرین.
- دەرزی دژە هەستیاری
- سپرای لووت کە کۆرتیکۆستیرۆیدیان تێدایە
چارەسەرکردن لە ماڵەوە
چەندین شێواز هەیە کە پێشنیار دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو کۆکەیەی کە بەهۆی هەستیارییەوە دروست دەبێت، لەوانە:
- خواردنەوەی گەرم، وەک: چای تێکەڵەیەک لە هەندێک گیای سروشتی وەک: نەعنا، گوڵە بەیبوون و زەنجەفیل.
- زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان بۆ مانەوەی لەش بە شێداری.
- پێویستە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک غەڕغەڕەبکەی بە ئاوی شلەتێن و خوێ.
- بەکارهێنانی زەیتی يۆكاليپتۆس.
- خۆشۆردن بە ئاوی گەرم.
- بەکارهێنانی سپرای لووت کە خوێی تێدایە.
- مژینی نوقڵی کۆکە بە تایبەت ئەوانەی هەنگوین و لیمۆیان تێدایە.
- کەوچکێک یان دوو کەوچک هەنگوین بخەرە ناو خواردنەوەگەرمەکان وەک چا.
- تەواوکەری (Quercetin) بخۆ، یان ئەو خۆراکانەی کە ئەم مادەیەیان تێدایە، وەک ترێ، چای ڕەش، پیاز و توو.
- خواردنی ترشە چەوری ئۆمیگا سێ کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتی تۆوی کەتان و گوێزدا هەیە.
- ئەو خۆراکانە بخۆ کە کارۆتینۆیدیان تێدایە، وەک: سپێناخ، پەتاتەی شیرین، گێزەر و قەیسی.
- ئەو نیشانانەی لەگەڵ کۆکەی هەستیاری دەردەکەون
دەکرێت کۆکەی هەستیاری کۆمەڵێک نیشانەی تری لەگەڵدا بێت
- هەستکردن بە ئازار یان فشار و قورسایی لەسەر دەموچاو.
- ماندووبوون
- هەستکردن بە خورانی قوڕگ، چاو، یان لووت
- گیرانی لووت یان ئاوی لووت
- زیادبوونی فرمێسکی چاو
- پژمینی زۆر
سەرچاوەکان
3116 بینین