پشکنینی بەردی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-18:52:00 - کۆدی بابەت: 13625
پشکنینی بەردی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی بەردی گورچیلە (بە عەرەبی: فحص حصو الكلی، بە ئینگلیزی: Analysis Stone Renal) گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات و میزیان لێ پێکدێنێت، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن، دەکرێت بچووک هێندەی تەنۆلکە لمێک یان گەورە هاوتای تۆپێکی تێنس ببێت.

بە ڕێژەی ١٣٪ـی پیاوان و ٧٪ِـی ژنان دەکرێت دووچاری دروستبوونی بەردی گورچیلە ببن، لە ٨٠٪ـی بەردەکانی گورچیلە کالسیۆم لە پێکهاتنیاندا هەیە کە بە بەردی کالسیۆم ناسراوە. ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجووڵێت و لە ڕێگەی میزەوە فڕێبدرێت، ئەگەر گەورەش بێت دەکرێت لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان تێکشکاندنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری.

هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە

چەندین هۆکار دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە لەوانە: کەم خواردنەوەی ئاو، چڕبوونەوەی میز بۆ نموونە ئیشکردن لە شوێنی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو بە شێوەی ئارەقکردنەوە و کەمبوونەوەی میزکردن، بوونی هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی، ئەوکەسانەی بەردی گورچیلەیان هەبووە ئاسانتر دروستی دەکەنەوە.

نیشانەکانی بەردی گورچیلە

  • بوونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە.
  • لەرز و تا.
  • بوونی خوێن لە میزدا.
  • دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە.
  • هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن.

چی پێویستە بکرێت کاتێک هەستت کرد بەردی گورچیلەت هەیە؟

  • کاتێک نیشانەکان هەستپێکرا ، پێویستە پشکنینی  تیشکی یان سۆنار ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی بەرد و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ.
  • ئەنجامدانی پشکنینە تاقیگەییەکانی گورچیلە و شیکاری خوێن و میز بۆ دیاریکردنی توانستی گورچیلە و دیاریکردنی ڕێژەی ئەو ماددانەی کە گورچیلە لە ڕێکخستنی ڕێژەکانیان بەرپرسە وەک کالسیۆم، کریاتینین، ئۆگزالەیت و بوونی RBC و WBC و Crystal کریستاڵەکان لە میزدا لەگەڵ دیاریکردنی پلەی ترشێتی و تفتێتی میز pH Urin Level و ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی Analysis Stone Chemical بۆ بەردەکە دوای دەرچوونی لە گورچیلە.

تێبینی گرنگ

شیکاری بەردی گورچیلە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەردەکە دەرهێنرابێت یان لەڕێگەی میزەڕۆوە دەرچووبێت، وشک دەکرێتەوە و پاشان شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەوشتی فیزیایی قەبارە، شێوە، کێش، ڕەنگ و پێکهاتەی کیمیایی بۆ دیاریکردنی ئەو ماددانای کە بەردەکەی لێپێکهاتووە، تا ڕێگری بکرێک لە دووبارە دروست بوونەوەی.

ئەوکەسەی کە بەردی گورچیلەی هەبووە ئەگەری دروست بوونەوەی بەردی لە کەسانی تر زیاترە لە داهاتوودا، لەبەرئەمە دکتۆرەکەت ڕەنگە پێشنیاری گۆڕینی شێواز و جۆری خۆراکەکانت بۆ بکات یان پێدانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دروست بوونەوەی بەرد لە داهاتوودا، ئەنجامدانی شیکاری خوێن و میز بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری دەرمانەکان و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ، پرسیارکردن لەو دەرمانانەی کە پێشتر بەکارتهێناون و شێوازی ژیان و جۆری خۆراک.

ڕێگاکانی ئەنجامدانی پشکنینەکە

چەند ڕێگایەک بەکاردێن بۆ شیکارکردنی بەردی گورچیلە وەک:

(Spectroscopy, X-ray Diffraction, Chemical Analysis and Mass Spectrometry) دەکرێت بۆ (Analysis Chemical) ڕێگەی باو بۆ شیکاری بەردەکان بەڕێگە کیمیایی Calcium , Carbonate دیاریکردنی ئەو پێکهاتانەی بەردەکەی لێپێکهاتووە وەک (Magnesium , Oxalate , Phosphate , Ammonium , Cystine , Uric acid and Ammonium urate).


سەرچاوەکان



110 بینین