شیکاری DNA

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-24-14:54:00 - کۆدی بابەت: 13635
شیکاری DNA

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری DNA (بە عەرەبی: تحليل DNA، بە ئینگلیزی: DNA Analysis) کە پشکنینی بۆماوەیی دەگرێتەوە. ترشی دیئۆکسیرایبۆنیۆکڵیک یان بە کورتی دی ئێن ئەی کۆدی بۆماوەیی بۆ هەر کەسێک لەخۆدەگرێت و ئەم کۆدانە پرۆتینی پێویست بۆ جەستە لەخۆدەگرن. بۆ ئەوەی جەستە بتوانێت ئەرکەکانی ئەنجام بدات، پزیشکان پێشنیاری ئەنجامدانی پشکنینی بۆماوەیی دەکەن لە زۆر حاڵەتدا، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

  • یەکێک لە دایک و باوک یان خزم نەخۆشییەکی بۆماوەیی هەیە.
  • لەدایکبوونی منداڵێک کە بەدەست کێشەی پزیشکییەوە دەناڵێنێت کە زیاتر لە کۆئەندامێکی جەستەی دەگرێتەوە، کە تێیدا پشکنینی بۆماوەیی ئەنجام دەدرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە.
  • لەدایکبوونی پێشوووەختەی منداڵێکی مردووی کە نیشانەکانی جەستەیی نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەربکەوێت تێیدا.
  • یەکێک لە منداڵەکان تووشی کەموکوڕییەکی سەختی لەدایکبوون بووببێت.
  • تەمەنی دایکەکە زیاتر لە ٣٤ ساڵ بێت.
  • دایکەکە دوو لەبارچوون یان زیاتر هەبووبێت.

ئەو کەسانەی پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت 

پشکنینی DNA بە شیکردنەوەی نمونەیەکی بچووکی خوێن یان شانەکانی جەستە ئەنجام دەدرێت و شایەنی باسە کە زۆر پشکنینی بۆماوەیی هەیە کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت؛ بۆ دیاریکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان، ئەم پشکنینانە بریتین لە: 

پشکنینی تازەلەدایکبوو: ئەم شیکارییە ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی منداڵەکە ئەنجام دەدرێت. بۆ دیاریکردنی ئەو تێکچوونە بۆماوەییانەی کە دەتوانرێت لە سەرەتای ژیانی منداڵدا چارەسەر بکرێن، وەک: کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی و نەخۆشی فینێل کیتۆنوریا.

پشکنینەکانی دەستنیشانکردن: ئەم شیکارییە بۆ دیاریکردن یان ڕەتکردنەوەی بوونی حاڵەتێکی بۆماوەیی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت ئەم پشکنینە دەتوانرێت پێش لەدایکبوون ئەنجام بدرێت، یان لە هەر کاتێکدا لە ژیانی تاکدا، بەڵام شایەنی باسە هەموو نەخۆشییە بۆماوەییەکان دەستنیشان ناکات.

پشکنین ئەو کەسانەی هەڵگری گۆڕانکاری بۆماوەیین: ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت ئەگەر ئەگەری زۆری تێکچوونی بۆماوەیی هەبێت. یان بۆ ئەو کەسانەی کە پێشینەی خێزانییان لە نەخۆشییەکی بۆماوەیی هەیە.

پشکنینی پێش لەدایکبوون: ئەم پشکنینە لە کاتی دووگیانیدا ئەنجام دەدرێت، ئەگەر مەترسی زیاد هەبێت بۆ ئەوەی کە منداڵەکە تووشی تێکچوونی بۆماوەیی یان کرۆمۆسۆمی بێت و ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی گۆڕانکاری لە بۆهێڵەکانی کۆرپەلە پێش لەدایکبوون.

چۆنیەتی ئەنجامدانی شیکاری DNA

پشکنینی بۆماوەیی بە شیکردنەوەی نمونەیەک لە خوێن، یان شانە جۆراوجۆرەکانی لەش، وەک پێست، شلەی سەراو، یان قژ ئەنجام دەدرێت بۆ نموونە پشکنینی تازەلەدایکبوو لە ڕێگەی نمونەی خوێنەوە دەکرێت کە لە پاژنەی پێی کۆرپەکە وەردەگیرێت، و ڕێکارێک کە پێی دەوترێت فڵچەی بچووک بەکاردەهێنرێت. بۆ کۆکردنەوەی نمونەیەک لە خانەکان لە ڕووی ناوەوەی مەڵاشوو، پاشان ئەم نمونەیە دەگوازرێتەوە بۆ تاقیگە بۆ ئەوەی شیکاری بکرێت.


سەرچاوەکان



97 بینین