شیکارییەکانی ڕۆماتیزمە چین؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-24-15:17:00 - کۆدی بابەت: 13644
شیکارییەکانی ڕۆماتیزمە چین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکارییەکانی ڕۆماتیزمە چین (بە عەرەبی: ما هو تحليل الروماتيزم، بە ئینگلیزی: What is rheumatoid arthritis tests) چەند پشکنینێک هەن دیاریکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی واتا نەخۆشی ڕۆماتیزمە ئەنجامدەدرێن کە گرنگترینیان پشکنینیAnti CCP یە هەروەها پشکنینی ڕێژەی نیشتنی خڕۆکە سوورەکان لە چاودێریکرنی دۆخی نەخۆشەکە بەکاردێت.

شیکاری خوێن بۆ دژەتەنەکان

ڕۆماتیزم کە بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیش ناسراوە، لە ئەنجامی تێکچوونی کارەکانی سیستەمی بەرگری لەش ڕوودەدات، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی دەبن لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی تووشبوون بە ڕۆماتیزمە تووشی تێکچوونی جومگەکان دەبن. بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکان هیچ پشکنینێک نییە کە سەد لە سەد پشتی پێ ببەسترێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، بەتایبەتی کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا لە زۆرێک لە نەخۆشیەکانی دیکە دەچێت وەکو گوورگە سوورە و هەوکردنی جومگەکانی تێکچوون. لەنێو ئەو پشکنینانەی بۆ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەکرێن پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنەکان هەیە. کە ئەوانیش بریتین لە:

هۆکاریی ڕۆماتیزم (بە ئینگلیزی: Rheumatoid factor): ئاستی هۆکاری ڕۆماتیزمی زیاتر لە ٢٠ یەکە لە هەر ملیلیترێکی خوێن دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووسبوون بە ڕۆماتیزمە.

دژەتەنی پێپتیدی دژە خولیی سیترۆلینکراو (بە ئینگلیزی: Anti-cyclic citrullinated peptide): ئەم پڕۆتینانە کە ناسراویشن بە Anti CCP دەکرێت بە چڕیی زیاتر لە ٢٠ یەکە لە هەر ملیلیترێک خوێن لەم حاڵەتەدا دەربکەون.

دژەتەنی دژە ناوکی (بە ئینگلیزی: Antinuclear antibodies): ئەنجامەکان لەم حاڵەتەدا نەرێنی یان ئەرێنی دەردەکەون.

پشکنینی خوێن بۆ پڕۆتینی پەرچەپێدەرەوەی C

پرۆتینی C-reactive ناسراوە بە یەکێک لەو پرۆتینانەی کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت شایەنی باسە کە ئاستی بەرز بوونی هەوکردنی ڕۆماتیزمی پشتڕاست ناکاتەوە و جیایناکاتەوە لە لە هەوکردنی بەکتریایی، تێکچوونی بەرگری خۆیی و چەندین کێشەی تەندروستی تر، بەڵام یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی توندی حاڵەتەکە.

پشکنینی ڕێژەی نیشتنی خوێن

پشکنینی ڕێژەی نیشتنی خانە سوورەکانی خوێن یارمەتی پزیشک دەدات بۆ ئەوەی بیرۆکەیەک لەسەر بارودۆخی کەسی تووشبوو بەدەستبهێنێت، بەڵام بە تەنیا لە دەستنیشانکردنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمدا بەکارناهێنرێت شایەنی باسە هەوکردنی جەستە بەهەموو جۆرەکانی هەوکردن دەبێتە هۆی ئەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن چڕتر ببن و بەیەکەوە کۆدەبنەوە. کاتژمێرێکە پشکنینەکە چونکە نیشتنی خێرا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە جەستە بەدەست تێکچوونی هەوکردنەوە دەناڵێنێت.

تاقیکردنەوەکانی تر

زۆر پشکنینی تر هەیە کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ یارمەتیدانی دەستنیشانکردنی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی، لەوانە ئەمانەی خوارەوە: 

تێکڕای پێکهاتەکانی خوێن: پشکنینی ژماردنی خوێنی تەواو یان CBC یارمەتی چاودێریکردنی کەمخوێنی و کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات لە کەسانی تووشبوو.

پشکنینی گشتگیری گۆڕانکاری زیندەپاڵ: (بە ئینگلیزی: Comprehensive metabolic panel) بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی کارەکانی جگەر و گورچیلە لە کەسانی تووشبوودا.


سەرچاوەکان



95 بینین