سەدەیەک لە داگیرکاری تورکیا لە باکووری کوردستان

له‌لایه‌ن: - ڕێبین ئیسماعیل مەحموود ڕێبین ئیسماعیل مەحموود - به‌روار: 2024-08-16-19:54:00 - کۆدی بابەت: 14136
سەدەیەک لە داگیرکاری تورکیا لە باکووری کوردستان

ناوه‌ڕۆك

پێشەکی

لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە 1923، سیاسەتێکی توندی یەکخستن و تورککردن پەیڕەو کرا کە کاریگەری وێرانکەری لەسەر کورد هەبوو.

سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکان و کۆمەڵکوژی

ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران (1925): 15,000 کەس کوژران، 20,000 ماڵ وێران کران. شێخ سەعید و 47 هاوڕێی لەسێدارە دران. زۆربەی قوربانیان خەڵکی مەدەنی بوون، لەوانە ژن و منداڵ. گوندەکان بە خەڵکەوە سووتێنران. سوپای تورکیا 206 گوندی بە تەواوی وێران کرد.

ڕاپەڕینی ئاگری داغ (1926-1930): هەزاران کورد کوژران. فڕۆکە و گازی ژەهراوی بەکارهێنرا. زیاتر لە 200 گوند وێران کران.

کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان (1930): نزیکەی 15,000 کەس کوژران. سوپای تورکیا دارستانەکانی سووتاند بۆ کوشتنی پەنابەران. سەدان کەس لە ئەشکەوتەکاندا خنکێنران. تەرمەکان فڕێدرانە ڕووباری زیلان.

کارەساتی دێرسیم (1937-1938): 40,000-70,000 کەس کوژران. زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. هەزاران کەس بە زۆر ڕاگوێزران. سەید ڕەزا و 11 هاوڕێی لەسێدارە دران. گازی ژەهراوی بەکارهێنرا. 3,470 کەس لە چالەی بە کۆمەڵدا ناشتران. هەروەها 450 کەس کوژران، 60-70 گوندنشین لە ئەشکەوتێکدا سووتێنران. ژن و منداڵ بێبەزەییانە کوژران. تەنانەت ئاژەڵەکانیش نەبووردران.

کوشتاری مەڕەش(مەرعەش)(1978): 150 کورد کوژران، سەدان ماڵ و دوکان سووتێنران. پۆلیس دەستێوەردانی نەکرد. زۆربەی قوربانیان عەلەوی بوون.

کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی (2011): 34 کەس کوژران، زۆربەیان مناڵ و گەنجی 12-18 ساڵ بوون. فڕۆکەکان بۆردومانیان کرد. حکومەت داوای لێبوردنی نەکرد.

کۆچی زۆرەملێ و ڕاگواستن

یاسای ڕاگواستن (1934): 1.5 ملیۆن کورد بە زۆر ڕاگوێزران. خێزانەکان لێک جیاکرانەوە. زۆربەیان لە ناوچە کوردیەکانەوە بۆ ناوچە تورکنشینەکان گوازرانەوە.

ساڵانی 1980-1990: 3,000 گوندی کوردی چۆڵ کران و سووتێنران. نزیکەی 3 ملیۆن کەس ئاوارە بوون. زۆربەیان ناچار کران لە ژێر هەژاری لە شارە گەورەکاندا بژین.

پرۆژەی Gap گاپ : 350,000 کەس ڕاگوێزران. گوندە کۆنەکان ژێر ئاو کەوتن. شوێنەوارە مێژووییەکان لەناوچوون.

لە نێوان 1984-1999: نزیکەی 4,000 گوندی کوردی وێران کران. خەڵک ناچار کران بچنە "گوندە تایبەتەکان" کە وەک کامپی زۆرەملێ وابوون.

لە 2015-2016: دەیان هەزار کەس لە شارەکانی باکووری کوردستان ئاوارە بوون بەهۆی شەڕی ناوخۆ.

قەدەغەکردنی زمان و کولتوور

 زمانی کوردی بە تەواوی قەدەغە کراوە. سزای زیندان بۆ قسەکردن بە کوردی دانراوە. تەنانەت گۆرانی کوردی قەدەغەیە

 هەزاران کەس بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی دەستگیر کراون. لە زینداندا ئەشکەنجە دران و زۆربەیان بە تۆمەتی "پروپاگەندەی جیاخوازی" سزا دران.

 سەدان نووسەر و هونەرمەندی کورد زیندانی کران یان ناچار بە هەڵاتن کران. کتێبە کوردیەکان سووتێنران.

ناوە کوردیەکان قەدەغە کراون. مندالان ناچار دەکرێن ناوی تورکی هەڵبژێرن. تەنانەت ناوی گوند و شارە کوردیەکان گۆڕدراون.

جلوبەرگی کوردی قەدەغەیە، بەکارهێنانی وشەی "کورد" و "کوردستان" سزای یاسایی لەسەر.

فێرکردن بە زمانی کوردی قەدەغەیە، قوتابخانە کوردیەکان داخراون..

سەرکوتکردنی سیاسی

دەیان پارتی کوردی داخراون: HEP, DEP, HADEP, DTP, BDP, و HDP. سەدان ئەندامی ئەم پارتانە لە زینداندان.

هەزاران سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد دەستگیر کراون و زۆربەیان لە زینداندا ئەشکەنجە دەدرێن. دەیان کەس لە زینداندا گیانیان لەدەستداوە.

لە 2019: 95 شارەوانی کوردی لە کار لابران و زیندانی کران. حکومەت "قەیومی" دانا لە جێگەیان.

سەدان ئەندام پەرلەمانی کورد مافی پارێزبەندیان لێ سەندراوەتەوە و زیندانی کراون. لەوانە سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە 2016ەوە لە زیندانە.

ڕۆژنامە و کەناڵە کوردیەکان داخراون و دەیان ڕۆژنامەنووسی کورد لە زیندانن.

ئەشکەنجە و کوشتنە نادیارەکارەکان

زیندانی ئامەد (1980-1984): سەدان کەس لەژێر ئەشکەنجەدا مردن. ئەشکەنجە دڕندانەکان: لێدانی کارەبایی، دەستدرێژی سێکسی، هەڵواسین، خنکاندن بە ئاو، برسی کردن.

کوشتنە نادیارەکان (1990-2000): 3,000-4,000 کەس "بێسەروشوێن" کران. زۆربەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوان بوون. زۆربەیان دواتر تەرمەکانیان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا دۆزرانەوە.

ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی ژنانی کورد (2023): چەندین ژن لە شاری موش ئەشکەنجە دران. ڤیدیۆکە بووە هۆی ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی.

لە نێوان 1980-2000: نزیکەی 1,500 کەس لە ژێر چاودێری پۆلیسدا گیانیان لەدەستدا. زۆربەیان بە "خۆکوشتن" تۆمار کران.

تیمەکانی مەرگ: گرووپە نهێنیەکانی دەوڵەت سەدان چالاکوان و ڕۆشنبیری کوردیان تیرۆر کرد.

ڕووداوە تایبەتەکان

کوشتنی ئوزەیر گوندوز (1992): چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ئیستەنبوڵ تیرۆر کرا. تاوانبارەکان بە سزا نەگەیشتوون.

تیرۆرکردنی موسا عەنتەر (1992): نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد لە دیاربەکر کوژرا. 7 گوللە لێدرا.

کارەساتی سیواس (1993): 37 ڕۆشنبیر و هونەرمەندی کورد و عەلەوی لە ئوتێلێکدا سووتێنران. پۆلیس 8 کاتژمێر چاوەڕێی کرد پێش دەستێوەردان.

بۆمبارانی قەندیل (2007-2023): سەدان گوندنشینی کورد لە بۆردومانە بەردەوامەکاندا کوژراون. ژینگەی ناوچەکە وێران کراوە.

کوشتنی تاهیر ئیلچی (2015): پارێزەری مافی مرۆڤ لە دیاربەکر تیرۆر کرا. کوژرانی ئەو بووە هۆی ناڕەزایەتی بەرفراوان.

تەقینەوەکانی ئەنکەرە (2015): 109 کەس کوژران لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەدا. تا ئێستا کەس سزا نەدراوە.

دۆخی ئێستا

مافە کولتووریەکان سنووردارن. بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دامودەزگا فەرمیەکاندا قەدەغەیە.

لە 2015-2016: زیاتر لە 2,000 کەس لە شەڕی ناوخۆی شارەکانی کوردستان کوژران. بەشێکی زۆری سور و جزیرە وێران کران.

بەردەوامی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن: هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ تواندنەوەی کورد لە کولتووری تورکیدا.

سانسۆر و کۆنتڕۆڵی میدیا: میدیا کوردییەکان بەردەوام لەژێر هەڕەشەی داخستندان.

کاریگەری درێژخایەن لەسەر زمان و کەلتووری کوردی

سیاسەتی گشتی تورکیا بەردەوام بووە لە هەوڵی نەهێشتنی یەکجارەکی کورد و تواندنەوەیان لە کەلتووری تورکیدا.

ئەنجامی ئەم سیاسەتە درێژخایەنە ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە منداڵانی کورد ئێستا زمانی کوردی نازانن یان بە باشی ناتوانن قسەی پێ بکەن.

زۆربەی نەوەی نوێی کورد لە شارە گەورەکان تەنها بە تورکی قسە دەکەن و زمانی دایکیان بیرچووەتەوە.

کەلتووری کوردی بەرەو لەناوچوون دەچێت، چونکە زۆربەی گەنجان شارەزاییان لە داب و نەریت و فۆلکلۆری کوردی نییە.

سیستەمی پەروەردە بە تەواوی بە زمانی تورکییە، کە وادەکات منداڵانی کورد لە تەمەنێکی زووەوە لە زمان و کەلتووری خۆیان دابڕێن.

بەهۆی قەدەغەکردنی بەردەوامی زمانی کوردی لە بواری گشتی، زۆربەی کوردەکان ناتوانن بە زمانی خۆیان لە دامودەزگا فەرمیەکاندا مامەڵە بکەن.

میدیا و کەناڵە کوردیەکان بەردەوام لەژێر هەڕەشەی داخستندان، کە ڕێگر دەبێت لە گەشەکردنی زمان و کەلتووری کوردی لە ڕێگەی میدیاوە.

هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ سڕینەوەی شوناسی کوردی و جێگرتنەوەی بە شوناسێکی تورکی.



61 بینین