خەستی خوێن

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-31-12:25:00 - کۆدی بابەت: 14456
خەستی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەستبوونەوەی خوێن یان خەستی خوێن (بە ئینگلیزی: Polycythemia یان Erythrocytosis) حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سوورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن و کەمبوونەوەی توانای خڕۆکە سوورەکان بۆ جووڵە لەناو لوولەی خوێن و ئەندامەکانی لەشدا، زۆربەی جار ئەم حاڵەتە وا دەکات خوێن لەناو لوولە خوێنەکاندا بمەیێت و کێشەی تەندروستی دروست بکات.

ڕێژەی خەستی خوێنی هەموو كەسێك پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ چۆنێتی سەلامەتی جەستەی. ئەگەر خوێن بە ئاسانی خەست بێتەوە و بیبەستێ ئەوە بە دڵنیاییەوە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار بەدیدێنێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر خوێن زۆر شل و تراو بێت و خەستییەكی گونجاوی نەبێت ئەوە نەخۆشی خوێنبەربوونی لووت، خوێنبەربوونی زۆر لە سووڕی مانگانەدا، دیتنی خوێن لە ناو میزدا و تەنانەت ئەگەر ئەو كەسەی كە خوێنی خەستییەکی گونجاوی نیە ئەگەر لە ڕووداوێكدا پێویستی بە نەشتەرگەری بێت ئەوە لە نەشتەرگەرییەكەدا تووشی كێشەی لەدەست چوونی خوێنی زۆر دەبێت و هەر ئەوەش بۆخۆی زۆر مەترسیدارە.

هۆکارەکان 

  • نەخۆشی درێژخایەن و گیرانی کۆئەندامی هەناسە 
  • بەرزی فشاری خوێنی سییەکان 
  • گرفتی کۆئەندامی هەناسە 
  • جگەرەکێشان 
  • کەمی چوونی خوێن بۆ گورجیلە 
  • وەستانی ناو بەناوی سییەکان لە کاتی خەوتن 
  • سستی و ئاوسانی دڵ 

نیشانەکانی

نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە:

  • سەر ئێشە
  • ئازاری جومگە 
  • ڕەقبوونی شان و مل 
  • خورانی پێست بەتایبەتی دوای خۆشۆردن 
  • شینبوونەوەی پێست بێ هۆکار 
  • ئاوسانی سپڵ و جگەر 
  • بێهێزی و ئازاری سک 

چارەسەر

ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئەم مەبەستە ئەکرێ بەکار دێ:

  • Asprin 
  • Dipyridamole 
  • Prasugrel 
  • Abciximab 
  • Ticagrelor 
  • Clopidogrel 
  • Warfarin 
  • Enoxaparin 
  • Heparin 
  • Tinzaparin 
  • Rivaroxaban 
  • Dabigatram 
  • tirofiban
  • eptifibatide

تێبینی asprin دەرمانێکە ئەکرێ بۆ دوومە بەست بەکار بێ 
١:-ئازار شکێن (over dose)
٢:-وەکو خوێن شل کردنەوە (low dose) 
و هەریەک لەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی دکتۆر بەکارنایەت چونکە چەندین کاریگەری خراپیان هەیە.


سەرچاوەکان



247 بینین