ناوهڕۆك
سەرەتا
خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت بەشێوەکی گشتی کاتێک دروست دەبن کە کونویلەکان بەتێکەڵەیەک لەخانەی مردووی پێست و چەوری و بەکتریا یەک دەگرن.
هۆکارەکانی دروسەبوونی خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت چییە؟
بەرهەمهێنانی چەوری زیادە
پێستی سەر لووت زیاتر چەورتر دەبێت بەهۆی چڕی زیاتری ڕژێنە چەورییەکان و زیادە بەرهەمهێنانی چەوری دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکان.
خانە مردووەکانی سەر پێست
بەشێوەیەکی گشتی خانە مردووەکانی سەرپێست بەرزدەبنەوە بۆ سەر ڕووی کونیلەکان و لەلایەن پێستەوە فڕێدەدرێنە دەرەوە، بەڵام کاتێک لەسەر ڕووی پێست دەمێننەوە لەگەڵ چەوری تێکەڵاو دەبن و کونیلەکە دادەخەن.
ئۆکسان
کاتێک کونیلە گیراوەکان بەرهەوا دەکەون ماددەکانی ناو کونیلەکان تووشی ئۆکسان دەبن و ڕەش دەبنەوە، هەر لەبەر ئەمەشە کونیلەکان ڕوویەکی تاریک یان ڕەشیان هەیە.
گۆڕانی هۆڕمۆنەکان
گۆڕانی هۆڕمۆنەکان بەتایبەت لەکاتی باڵغبوون یان سووڕی مانگانە یان دووگیانیدا دەبێتە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی چەوری و بەشداردەبێت لە بەرهەمهێنانی خاڵی ڕەش.
پاکڕانەگرتنی پێست
پاکنەکردنەوەی پێست دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و خانە مردووەکانی پێست و بەکتریا ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە خاڵی ڕەش زیاد دەکات.
بەکارهێنانی ماکیاج
بەکارهێنانی ماکیاج و بەرهەمەکانی چاودێری پێستی کۆمیدۆجینک (ئەو بەرهەمی پێستانەی کونیلەکان دەگرن) بەشدارن لە دروستبوونی خاڵی ڕەش.