ناوهڕۆك
ناساندن
مرۆڤ تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تا نابێت مەگەر بەهۆی نەخۆشییەکەوە نەبێت، توێژینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر هەر کەسێک هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێ و پلەی گەرمی جەستەی بەرز ببێتەوە، ئەو تایەی تووشی هاتووە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر نابێت و پێویست ناکات نیگەرانی بن.
ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ؟
- هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە: ئەگەرئازاری سک بەشی لای ڕاست و بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن (WBCs) لەگەڵ بوو.
- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان: ئەگەر کۆکە و سەختی هەناسەدانی لەگەڵدا بێت.
- نەخۆشی سەرمابوون: ئەگەر کۆکە و وشکبوونەوەی دەم و پژمینی لەگەڵیدا بێت.
- هەوکردنی گورچیلە: ئەگەر لە کاتی میزکردندا ئازار و سووتانی لەگەڵدا بێت.
- دەرچوونی ددانەکان: ئەگەر نەخۆشەکە منداڵێک بێت کە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێت ئەوە کاتی دەرهاتنی ددانەکانێتی.
سەرچاوەکان
48 بینین