بەکتریای ئیفلیجی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-17:50:00 - کۆدی بابەت: 584
بەکتریای ئیفلیجی

ناوه‌ڕۆك

بۆتیولیزم

بۆتیولیزم نەخۆشیەکی دەگمەنە بەڵام ترسناکە و دەبێتە هۆی ئیفلیج بوون و مرد. ئەم نەخۆشییە بەهۆی ژەهرێکی دەمارکوژەوە دروست دەبێ کە بەکتریایەکی سپۆردار دەیرێژێت.

جۆرەکانی بۆتیولیزم

بۆتیولیزم سێ جۆری سەرەکیی هەیە
١. بۆیولیزمی خۆراکی: کاتێ روودەدات کە خۆراکی ئالوودە بە ژەهرەکە بخورێت.
٢. بۆتیولیزمی ساوا: کاتێ منداڵ سپۆرەکان لەگەڵ خۆراکدا دەخوات و لە ریخۆڵەدا گەشە دەکەن.
٣. بۆتیولیزمی برین: کاتێ ڕوودەدات کە میکرۆبەکە خۆی دەگەیەنێتە برین و ژەهرەکەی بەرهەەم دێنێ.

تێبینی:
-بۆتیولیزم لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی تر بڵاونابێتەوە
-ژەهری بۆتیولیزم ژەهراویترین مادەەی ناسراوە

ماوەی متبوون(هەڵگر بوون)

ماوەی متبوون ٢-٨ رۆژە (عادەتەن ١٢-٧٢ سەعات) پاش خواردنی ژەهرەکە بەپێ رادەی بەکتریا یان ژەهرەکە لەناو خواردنەکەدا.

گواستنەوە

بۆتیولیزمی خۆراکی پاس خواردنی خۆراکێک روودەدات کە ژەهرەکەی تێدایە. باوترین سەرچاوە ئەو خواردنانەیە کە لەماڵەوە بە شێوەیەکی ناسەلامەت ئامادەدەکرێن و هەڵدەگیرێن.
بۆتیولیزمی ساوا کاتێ روودەدات کە سپۆرەکانی بەکتریاکە لەلایەن منداڵێکی ساواوە دەخورێن و لەناو گەدە و ریخۆڵەدا ژەهرەکە دروست دەکەن.بۆتیۆلیزمی برین کاتێ ڕودەدات کە سپۆرەکان لەناو بریندا گەشە دەکەن و ژەهرەکە بەرهەم دێنن.

نیشانەکان

لە بۆتیۆلیزمی خۆراکیدا نیشانەکان پاش٦ رۆژ تا ٢ هەفتە (عادەت پاش ١٢-٣٦ سەعات) لە خواردنی خۆراکە ژەهراوییەکە سەرهەڵدەدەن. نیشانە دیارەکان بریتین لە زەحمەتبوونی قسەکردن و بینی و قوتدان. نەخۆش ڕەنگە پێش نیشانە دەماریەکان تووشی نارەحەتی گەدە و ڕشانەوە بێت. کاتێ ژەهرەکە کار لە ماسولکەکانی هەناسەدان دەکات (فەلەج دەبن) نەخۆش لە  هەناسە دەکەوێ و دەمرێ مەگەر هەناسەدانی میکانیکی فریای بکەوێ.

چارەسەر

دژە ژەهر ئەگەر لە سەرەتای نەخۆیەکەدا بردێت بە نەخۆشی بەکەڵکە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان. زۆربەی نەخۆشەکان سەرەنجام پاش چەندین هەفتە و مانگ لە چارەسەر چاک دەبنەوە. جاکبوونەوەی ئیفلیجی ماسولکەکان رەنگە چەندەها هەفتەو مانگ بخایەنێ.

 

وریایی

- ئەو کەسانەی بەرکەوتوون پێویستە لە نزیکەوە چاودێری بکرێن.  ئەگەر نیشانەکانی ژەهراویبوون ڕوویان دا پێویستە دەسبەجێ دژە ژەهر بدرێ بە نەخۆش و چارەسەری کۆمەکیی بۆ دابین بکرێ کە رەنگە هەناسەدانی دەستکردنیش بگرێتەوە بۆ چەندین مانگ و هەفتە. بڵاوبوونەوەی پەتایەکی ئەم نەخۆشییە بە کێشەیەکی گەورە دادەنرێ بۆ تەندروستیی گشتی.
- ئەگەر گومان لە حاڵەتێک کرا پێویتسە دەسبەجێ دەسەڵاتە تەندروستییەکان ئاگاداربکرێتەوە.
-بۆتیولیزمی خۆراکی دەکرێ پێشگیری لێ بکرێ بە سستکردنی بەکتریاکان بەهۆی بەکارهێنانی قوتوی پاکژکراوەوە بە گەرما لە پیشەسازیی لە قوتوناندا. وە هەروەها بە رێگرتن لە گەسەی بەکتریاکە بە هەڵگرتنی خۆراک لە پلەی گەرمای نزم و پاشان خوێ کردن.

 


سەرچاوەکان



2453 بینین