گرنگی هێڵەکانی درێژی و بازنەکانی پانی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-06-21:09:00 - کۆدی بابەت: 610
گرنگی هێڵەکانی درێژی و بازنەکانی پانی

ناوه‌ڕۆك

گرنگی هێڵەکانی درێژی و بازنەکانی پانی 

١. دیاریکردنی کات لە جیهاندا بەپێی هێڵەکانی درێژی.

٢. تێگەشتن لە ئاو وهەوای هەرێمەکان بەپێی شوێنەکانیان لەسەر بازنەکانی پانی، ناوچە یەکسانی و خولگەیەکان (بازنەکانی خواروو) گەرمن، وە ناوچە جەمسەریەکان (بازنەکانی ژوروو) ساردن، بەشێوەیەکی گشتی بە زیادبوونی ژمارەی بازنەکان یان بەرەو ئاڕاستەی جەمسەرەکان پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە(کەمدەکات).

٣. دیاریکردنی شوێنەکان بەشێوەی تەواو و دروست، شوێنی(30°_40°_45°)باکور ، بریتیە لە بازنەی پانی(٤٥پلەو ٤٠خولەک و ٣٠چرکە)باکوری هێڵی یەکسانی، وە (20°_30°_60°)ڕۆژهەڵات بریتیە لە هێڵی درێژی (٦٠پلەو ٣٠خولەکو ٤٠چرکە)ڕۆژهەڵاتی هێڵی غرینتش، بەگشتی لە دیاریکردنی هێڵە گەورەو فراوانەکانی وەک (وڵات یان شار) چرکە (پانیە) بەکارناهێنرێت.

٤. هێڵەکانی درێژی و بازنەکانی پانی بە بنچینە دادەنرێت بۆ دروستکردنی نەخشە، کە ئامانج لێیان(بازنەکانی پانی - هێڵەکانی درێژی) گۆڕینی ڕووی زەویە لەشێوەی خڕیەوە بۆ ڕویەکی تەخت، لەم ڕووەوە
کەوتنگەکان لە بواری نەخشە کێشاندا بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە، کەواتە ئەم هێڵ و بازنانە لە زانستی نەخشەدا گرنگی گەورەیان هەیە.


سەرچاوەکان



6088 بینین