تەوالێتی رۆژهەلاتی تەندروستترە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-12-23:39:00 - کۆدی بابەت: 657
تەوالێتی رۆژهەلاتی تەندروستترە

ناوه‌ڕۆك

تە‌والێتی ڕۆژھە‌ڵاتی تە‌ندروستترە‌

پرسی بە‌كارھێنانی تە‌والێتی ڕۆژئاویی (غە‌ربی) یان ڕۆژھە‌ڵاتی (شە‌رقی) یە‌كێكە‌ لە‌وە‌ بابە‌تانە‌ی توێژینە‌وە‌ و بە‌ڵگە‌ی تە‌واوی لە‌سە‌ر نییە‌، بە‌ڵام بە‌ بۆچونی زۆرێك لە‌ پسپۆران تە‌والێتی شە‌رقی سروشتیترە‌ و تە‌ندروست ترە‌.
یە‌كێك لە‌و ھۆكارە‌ گرنگانە‌ی وا لە‌ پسپۆران دە‌كات، ئامۆژگاری بە‌كارھێنانی تە‌والێتی شە‌رقی بكە‌ن، بریتییە‌ لە‌ ھە‌ڵكە‌وتە‌ی ئە‌ناتۆمی ڕێڕە‌وی كۆم و ماسولكە‌كانی دە‌وروپشتی، دانیشتن لە‌سە‌ر تە‌والێتی غە‌ربی ڕێگە‌ بە‌ كردنە‌وە‌ی تە‌واوە‌تی ئە‌و ڕێڕە‌وە‌ نادات.
ماسولكە‌ی (پیوبۆ ریكتالیس) بە‌رپرسە‌ لە‌ داخستنی ڕێڕە‌وی كۆم بە‌ درێژایی ڕۆژ تا ئە‌و كاتە‌ی دە‌چێتە‌ تە‌والێت، بۆ ئێوە‌ی ئە‌م ماسولكە‌یە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ڕێڕە‌وە‌كە‌ بە‌ربدات، پێویستە‌ دانیشتن بە‌شێوە‌یە‌ك بێت كە‌ ئە‌ژنۆكان لە‌سە‌ر ڕووی ئاستی سمتە‌وە‌ بن، وە‌ك لە‌ دانیشتنی تە‌والێتی غە‌ربیدا، بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ ڕێڕە‌وە‌كە‌ بە‌ تە‌واوی ناكرێتە‌وە‌ و پە‌ستان لە‌سە‌ر دیوارە‌كانی ناوە‌وە‌ زیاد دە‌بێت.
بە‌ گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یە‌كی وڵاتی ئیسرائیل، بە‌كارھێنانی تە‌والێتی شە‌رقی بە‌ بە‌راوردی تە‌والێتی غە‌ربی خێراترە‌ و و ئە‌ندامە‌كانی كۆتایی ڕیخۆڵە‌ ئە‌ستورە‌ ئاسانترە‌.
ھە‌ندێك ئە‌وە‌ پیشان دە‌دە‌ن كە‌ تە‌والێتی بە‌كارھێنانی توالێتی غە‌ربی ئە‌گە‌ری توش بوون بە‌ نە‌خۆشی مایە‌سیری و قە‌بز بوون زیاد دە‌كات.
ھە‌ندێك داتا ئە‌وە‌ پیشان دە‌دە‌ن كە‌ تە‌والێتی شە‌رقی تە‌ندروستتر دە‌ردە‌كە‌وێت، زانیاری تە‌واو لە‌م بارە‌یە‌وە‌ بە‌ردە‌ست نییە‌ و پێویستی بە‌ توێژینە‌وە‌ی زیاترە‌.


سەرچاوەکان



1106 بینین