سوودەکانی وەرزش بزانە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:57:00 - کۆدی بابەت: 686
سوودەکانی وەرزش بزانە

ناوه‌ڕۆك

سوودە‌كانی ورزش و جوڵە‌ 

ھە‌موو كە‌سێك پێویستە‌ جوڵە‌و چالاكی جە‌ستیی ھە‌بێت. جە‌ستە‌یە‌كی گونجاو و سیستە‌مێكی خواردنی تە‌ندروست و تێڕوانینی ئە‌رێنی بۆ جە‌ستە‌یە‌كی تە‌ندروست، بە‌ردە‌وام ھە‌ستكردن بە‌خۆشی دە‌بە‌خشێت و دە‌بێتە‌ ھۆی چێژ وە‌رگرتن لە‌ ژیان و ڕێگری لە‌ نە‌خۆشی دە‌كات.

چالاكی جە‌ستە‌یی وە‌ك وە‌رزش و جوڵە‌ی بە‌ردە‌وام، دە‌بێتە‌ ھۆی

  •  مە‌ترسی زوو مردن و مردنی لە‌ ناكاو و نە‌‌خۆشییە‌كانی دڵ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
  •  مە‌ترسی توشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی شە‌كرە‌ و پە‌ستانی خوێن و شێرپە‌نجە‌ی سییە‌كان و پوكانە‌وە‌ی ئێسقان كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
  •  چە‌وری پە‌ستانی خوێن دادە‌بە‌زێنێت.
  •  لە‌ڕووی دە‌رونیە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی تە‌ندروستبوونی میزاج و خوو. كە‌م جووڵە‌ی ھۆكاری بێتاقە‌تی و زوو بێزاربوونە‌.
  •  لە‌ش و لارو جە‌ستە‌یە‌كی ڕێكوپێك بە‌ مرۆڤ دە‌بە‌خشێت. 
  •  ھاوكاری دروست بوون و پاراستنی ئێسقانی تە‌ندروست و ماسولكە‌ی ڕێك و چالاك دە‌كات.
  •  پاراستنی كێشی شیاو و تە‌ندروستی جە‌ستە‌ لە‌ئە‌ستۆ دە‌گرێت.

كە‌واتە‌ ئە‌گە‌ر ئێستا چالاكی و وە‌رزشی ڕۆژانە‌ی بە‌ردە‌وامت ھە‌بووە‌، سودی زیاترت بۆ دە‌ردە‌كە‌وێت. ئە‌گە‌ریش تا ئێستا چالاكی جە‌‌ستە‌یت نییە‌، ھە‌واڵی خۆش لە‌ بارە‌ی تە‌ندروستی خۆتە‌وە‌ نابیسیت، با ھە‌ستیش بە‌ لە‌شساغی بكە‌یت.
بە‌ گوێرە‌ی دوایین لێكۆڵینە‌وەكان لە‌مبارە‌یە‌وە‌ دە‌ركە‌وتوە‌، كە‌ پێویست نییە‌ وە‌رزشی قورس ئە‌نجامبدە‌یت بۆ ئە‌وە‌ی قە‌رە‌بووی ڕابردوو بكە‌یتە‌وە‌، بە‌ڵكو پێویست نییە‌ ڕۆژانە‌ جوڵە‌ و وە‌رزشی بە‌ردە‌وام ئە‌نجام بدە‌یت تا جە‌ستە‌یە‌كی تە‌ندروستت بۆ بگە‌ڕێتە‌وە‌. كە‌مبوونی جوڵە‌و وە‌رزش، ھۆكاری زۆربوونی چە‌وری و قە‌ڵە‌ویە‌. لە‌ چە‌ورییە‌وە‌ كۆمە‌ڵێك نە‌خۆشی درێژخایە‌ن سە‌رھە‌ڵدە‌دات و بێزاریی و بێتاقە‌تی بە‌ردە‌وام بە‌رۆكی مرۆڤ بە‌رنادات.

باشترین كاتە‌كانی وە‌رزشكردن 

وە‌رزشكردن یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین كارە‌كان بۆ گە‌یشتن بە‌ لە‌شێكی تە‌‌ندروست و ڕە‌شیق، چونكە‌ دە‌تپارێزێت لە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و گیرانی خوێنبە‌رە‌كان و سوڕی خوێن چالاك دە‌كات و چە‌وری لە‌شت دە‌توێنێتە‌وە‌ بە‌ڵام پێویستە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی وە‌رزش دە‌كە‌ن ئاگاداربن لە‌و كاتانە‌ی وە‌رزشی تێدا ئە‌نجام دە‌دە‌ن، بۆ ئە‌وە‌ی سوودێكی باشبگە‌یە‌نن بە‌ لە‌شیان و ھە‌ست بە‌ ماندووبوون نە‌كە‌ن و بێزاری نە‌كە‌ن.

باشترین كاتە بۆ وە‌رزشكردن كەیە؟

١- ئە‌نجامدانی وە‌رزش بە‌یانیان زوو پێش ژە‌می خۆراكی، باشترین و نمونە‌یترین كاتی وە‌رزشە‌ بۆ ڕزگار بوون لە‌ كالۆری لە‌ش و توانە‌وە‌ی چە‌وری، توێژینە‌وە‌ زانستی و پزیشكیە‌كان دە‌ڵێن وە‌رزشكردن دە‌بێتە‌ ھۆی خێراكردنی كرداری ھە‌رس بە‌ڕێژە‌ی ٢٠٪‏ پێش ژە‌می خۆراكی بە‌یانیان.
٢- لێكۆڵینە‌وە‌كان باس لە‌وە‌دە‌كە‌ن كە‌ وە‌زش كردن پێش ژە‌مەی خۆراكی ھۆكارێكە‌ بۆ باشبوونی باری دە‌روونی و چالاكبوونی لە‌ش.
٣- ئێواران یاخود شە‌وان یە‌كێكە‌ لە‌ كاتە‌ باشە‌كان بۆ ئە‌نجامدانی وە‌رزش، چونكە‌ ماسولكە‌كانی لە‌ش لە‌ باشترین باردایە‌ و چالاكتر وە‌ك لە‌ بە‌یانیان، جگە‌ لە‌وە‌ باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ توانە‌وە‌ی چە‌وری و بە‌خشینی خە‌وێكی ئارام و قوڵ و پشودانی ماسولكە‌كان بە‌شێوە‌یە‌كی زۆر گونجاو لە‌ كاتی خە‌ودا.


سەرچاوەکان



9047 بینین