وەرزش ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-22:34:00 - کۆدی بابەت: 717
وەرزش ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزش ئارە‌زووی خواردن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ 

توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی نوێ دە‌ڵێ وە‌رزشكردن تە‌نیا سوتاندنی كالۆری زیادە‌ لە‌ش دانابە‌زێنێ، بە‌ڵكو ئارە‌زووی خواردنیش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كە‌دا كە‌ پسپۆرانی جۆرناڵی «لایە‌نی زانستی و پزیشكیی وە‌رزش» ئە‌نجامیانداوە‌، دوو گرووپ لە‌ خە‌ڵكی تاقیكرانە‌وە‌: گرووپێكیان ڕێجیمی خۆراكیان پیادە‌ دە‌كرد و گرووپێكی دیكە‌ وە‌‌رزشی ٩٠ خولە‌كییان ئە‌نجامدە‌دا، بۆ ھە‌ردوو گرووپە‌كە‌ ژە‌مە‌ خۆراكێكی بە‌تام دانرا، گرووپی ڕێجیمە‌كە‌ بە‌ بە‌ھای ٩٤٧ كالۆری خوردنیان خوارد، كە‌چی گرووپی وە‌رزشە‌كە‌ تە‌نیا بە‌ھای ٦٦٣ كالۆری خوردنیان خوارد، توێژە‌رە‌كان گوتیان ھۆكار ئە‌وە‌یە‌ وە‌رزشكردن دە‌بێت ھۆی دابە‌زاندنی ئاستی ھۆرمۆنی  «گرێلین» كە‌ ھۆرمۆنێكە‌ ئارە‌زووی خواردن زیاد دە‌كات، ھە‌مان كات ئاستی ھۆرمۆنی «پێیتاید وای وای» بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌، كە‌ ھۆرمۆنی سە‌ركوتكردنی برسێتییە‌، كە‌چی ئە‌وانە‌ی تە‌نیا ڕێجیم دە‌كە‌ن دروست پێچە‌وانە‌یە‌ تیایاندا، ئە‌وە‌ش واتای ئە‌وە‌یە‌ سوودی وە‌رزش لە‌ ڕێكخستنی كێشدا تە‌نیا بە‌ سوتاندنی كالۆری زیاتر نابێ، بە‌ڵكو بە‌وە‌ش دە‌بێ كە‌ كە‌سە‌كە‌ ئارە‌زووی خواردنی كە‌مدە‌بێتە‌وە‌ و كە‌متر دە‌خوات.


سەرچاوەکان



670 بینین