سوڕی ڕۆژانەی پلەی گەرمی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-23-00:17:00 - کۆدی بابەت: 831
سوڕی ڕۆژانەی پلەی گەرمی

ناوه‌ڕۆك

سوڕی ڕۆژانەی پلەی گەرمی

  بەهۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەیدا، بڕی تیشکی خۆر و پلەی گەرمی گۆڕانی بەسەردا خۆر کاتژمیر (٦) هەڵدێت و بەرز دەبێتەوە تا دەگاتە لوتکە لە ناوەڕاستی ڕۆژدا (کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ) پاشان نزم دەبێتەوە تاکاتی خۆر ئاوابوون (کاتژمێر ٦ ـی ئێوارە)، وە گۆڕانکاری لە کاتی هەڵهاتن و ئاوابونی خۆردا لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی دیکەی وەرزەکان (بەپێی وەرزەکان) ڕودەدات، وە پلەی گەرمی لە دوای هەڵاتنی خۆر دەست پێدەکات بە بەرزبوونەوە، دوای ئەوەی کە ڕووی زەوی گەرم دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی هەوا، وە بەرزترین پلەی گەرمی بە کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر دوای نیوەڕۆ (کاتژمێر ١٢) تۆمار دەکرێت، پاشان پلەی گەرمی دەست بە نزمبونەوە دەکات، تا کاتی هەڵهاتنی خۆر لە ڕۆژی دوایدا.
  تێکڕای نزمبونەوەی پلەی گەرمی لە شەودا زۆرە (گەورەیە)، وە زۆرجار نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن تۆمار دەکرێت.
  وە جیاوازی بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی دادەنرێت بە مەودای گەرمی ڕۆژانە، کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە بە هۆی ئەم هۆکارانەوە:

هۆکارەکانی جیاوازی پلەی گەرمی

  • بەرزی و نزمی

    مەودای گەرمی ڕۆژانە لە چیاکان کەمترە، بە بەراورد لەگەڵ دەشتەکانی دەوروبەری.
  • دوری لە دەریا

      بە دورکەوتنەوە لە کەریگەری دەریا، مەودای گەرمی ڕۆژانە زیاد دەکات، چونکە ئاو بەهێواشی گەرم دەبێت و بەهێواشی سارد دەبێتەوە، بەڵام وشکانی پە پێچەوانەوەیە.
  • باری کەش

      کاریگەری هەیە لەسەر مەودای پلەی گەرمی، کە (هەور و باران و تەم و پیسکەرەکان و با) مەودای پلەی گەرمی کەم دەکەنەوە.
      وە ناوەدنی ڕۆژانەی پلەی گەرمی بریتیە لە کۆکردنەوەی بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی و دابەشکردنی بەسەر (٢) دا، وە ناوەندی پلەی گەرمی بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان و دورکەوتنەوە لە دەریا و بەرزبونەوە لە ئاستی ڕوی دەریا کەمدەکات.


سەرچاوەکان



1302 بینین