زیانەکانی خەوتن لەبەر سپلێت

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-27-22:46:00 - کۆدی بابەت: 891
زیانەکانی خەوتن لەبەر سپلێت

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی خە‌وتن لە‌بە‌ر سپلێت

كاتێك لە‌ ھاویندا پلە‌كانی گە‌رما زۆر بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌ ھیچ شتێكمان لە‌دە‌ست نایە‌ت جگە‌ لە‌وە‌ی بچینە‌ بە‌ر سپلێت. سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی سپلێت و ئامێرە‌كانی فێنك كردنە‌وە‌ سوودێكی زۆریان ھە‌یە‌ و دە‌بنە‌ ھۆی فێنك كردنە‌وە‌مان، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا چە‌ند زیانێكی لە‌خۆ گەرتووە‌.

زیانە‌كانی خە‌وتن لە‌بە‌ر سپلێت و ئامێرە‌كانی فێنك كردنە‌وە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر

  • نە‌خۆشی و ھیلاكی بە‌ردە‌وام

چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌ك ئە‌وە‌یان سە‌لماندووە‌ كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ژورێكی ساردا كار دە‌كە‌ن زیاتر چانسی ئە‌ویان ھە‌یە‌ تووشی ماندووبون و ھیلاكی ببن بە‌بێ ھیچ ھۆكارێك.

  • وشكبونە‌وە‌ی پێست

بە‌سە‌ربدنی چە‌ند كاتژمێر لە‌ ژورێكی ساردكراو بە‌ ئامێرە‌كانی فێنك كە‌رە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی ئاستی شێداری پێست.

  • كە‌مبونە‌وە‌ی تونای بە‌رگە‌گرتنی گە‌رما

ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ بە‌ردە‌وام كاتە‌كانی خۆیان لە‌بە‌ر ئامێرە‌كانی فێنك كردنە‌وە‌ بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن، دە‌كرێت توانای بە‌رگە‌گرتنی گە‌رمایان كە‌متر بێتە‌وە‌، چونكە‌ لە‌كاتی چوونە‌ دە‌رە‌وە‌ فشار دە‌كە‌وێتە‌ سە‌ر جە‌ستە‌یان، ھە‌ر بۆیە‌ بە‌ گە‌رما زیاتر ناڕە‌حە‌ت دە‌بن.

  • زیادبوونی نە‌خۆشیە‌كان

ئامێرە‌كانی فێنك كە‌رە‌وە‌ ھە‌ندێك جار دە‌بنە‌ ھۆی چە‌ند نە‌‌خۆشییە‌كی جیاواز و تێكدانی لێدانی دڵ، ئازاری ئە‌ژنۆ و ھە‌ڵئاوسان دە‌مارە‌كان.


سەرچاوەکان



1058 بینین