سێ شەو کەم خەوتن تووشی ئەمەت دەکات

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-27-23:05:00 - کۆدی بابەت: 893
سێ شەو کەم خەوتن تووشی ئەمەت دەکات

ناوه‌ڕۆك

سێ شە‌و كە‌م خە‌وتن تووشی ئە‌مە‌ت دە‌كات

لە‌ تویژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكیدا دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌مخە‌وی كاریگە‌رییە‌كی نە‌رێنی لە‌سە‌ر ئە‌نسۆلین ھە‌یە‌ و مرۆڤ تووشی نە‌خۆشیە‌كی مە‌ترسیدار دە‌كات، لە‌و تویژینە‌وە‌یە‌دا كە‌ لە‌ زانكۆی شیكاگۆی ئە‌مریكی ئە‌نجامدراوە‌ چە‌ند خوێندكار و كە‌سانی پێگە‌یشتوو بە‌شداریان كردووە‌ و بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر چاودێری كراون، دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی تە‌نھا سێ شە‌و كە‌م دە‌خە‌ون و چە‌ند كاتژمێرێك بە‌ بێداری بە‌سە‌ر دە‌بە‌ن  ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ جۆری ٢ زیاتر دە‌بێت لە‌ كە‌سانی ئاسایی، ھە‌روە‌ھا ئە‌و كە‌سانە‌ ئە‌گە‌ری قە‌ڵە‌وبوونیان زۆر زیاتر دە‌بێت، ھاوكات ئە‌و كاریگە‌ریە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ وابە‌ستە‌ بوونی دە‌ردانی ئە‌نسۆلین بە‌ خە‌وتنە‌وە‌، ھە‌ربۆیە‌ توێژە‌ران ئامۆژگاریمان دە‌كە‌ن ھە‌رگیز لە‌ (٦) كاتژمێر كە‌متر نە‌خە‌وین بۆ ئە‌وە‌ی نە‌كە‌وینە‌ بە‌ر مە‌ترسی شە‌‌كرە‌ و قە‌ڵە‌وی، ھە‌روە‌ھا شە‌وان زۆر گرنگە‌ و نابێت لە‌ بری لە‌ نیوە‌ڕواندا بخە‌وین.


سەرچاوەکان



1345 بینین