کاریگەری سەهۆڵ لە پێکهێنانی ڕووی زەویدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-21:21:00 - کۆدی بابەت: 924
کاریگەری سەهۆڵ لە پێکهێنانی ڕووی زەویدا

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری سەهۆڵ لە پێکهێنانی ڕووی زەویدا

کردارەکانی داتاشینی سەهۆڵی ناوچە جەمسەری ساردەکان و ناوچە چیاییە بەرزەکان بەهۆی دابارینی بەفر و کەڵەکە بوونی دەست دەکات بە جوڵان لەسەر ڕووی زەوی و لەمیانەی کردارەکانی داتاشین و نیشتنەوەی سەهۆڵیدا دەبنە هۆی پێکهێنانی شێوەکانی ڕووی زەوی، وە لەو ناوچانەی کەوا پلەی گەرمی لە ماوەیەکی زۆری ساڵدا نزمدەبێتەوە بۆ پلەی بەستن ئەگەری ڕوودانی ئەم دیاردەیە زۆرە.
وە سەهۆڵ تایبەتمەندی ڕەقی هەیە بەهۆی بەردەوامی لەسەر یەک کەڵەکە بونی و بەردەوامی نزم بوونەوەی پلەی گەرمیەکەیەوە، وە لە دواییدا وردە وردە دەست دەکات بە جوڵان و بە شێوەیەکی هێواش دەخزێت.


ئەو شێوە زەویانەی کە لە ئەنجامی داتاشینی سەهۆڵیەوە دروست دەبن

لە پاش ئەوەی کە سەهۆڵ بە هێواشی لەسەر زەوی دەست دەکات بە خزان، کرداری داتاشینی سەهۆڵی دروست دەبێت و ئەم دیاردانە لە دوای خۆی جێدەهێڵێ:
١- هاتنە خوارەوەی بارستە بەردینەکان لە لایەنەکانی دۆڵە سەهۆڵیەکانەوە، ئەمەش یارمەتی بارستە سەهۆڵیەکان دەدات کە لەکاتی جوڵە کردنیاندا کرداری داتاشینیان چالاک بێت ئەم پاشماوانەش ناو دەبرێن بە (مۆرین- Moraines).
٢- پارچەپارچەبووە قەبارە جیاوازەکان کە لە بنکەی دۆڵە سەهۆڵیەکاندا دروست دەبن و هەڵدەستن بە داتاشینی لایەکانی دۆڵەکە. هەروەها بارستە سەهۆڵیەکانیش پەستانێک دروست دەکەن لەسەر بنکەی ڕێڕەوەکانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کرداری داتاشینی سەهۆڵی.
٣- زیادبوونی زبری (زبرێتی- بەرز و نزمی) لەمیانی جیاوازی لە بەرزی نێوان دۆڵەکان و ناوچەکانی دەوروبەری.
٤- دروست بوونی چاڵی درێژکۆڵەی زەمینی:
کە ئەم چاڵانە دوای توانەوەی بەفرەکە و کشانەوەی پڕ دەبن لە ئاو، ئەگەر هاتوو ئەم چاڵانە کراوە بوون بە ئاڕاستەی دەریا و بنکەکەیان نزمتر بوو (کەوتە ژێر) لە ئاستی ڕووی دەریا، ئەوا پڕ دەبن لە ئاو و ناودەبرێن بە فیۆرد.
٥- دروست بوونی حەلبەی سەهۆڵی (دەریاچە سەهۆڵیەکانی ناوچە شاخاویەکان) لەم ناوچانەوە کشانەوەی سەهۆڵ دەست پێدەکات.
٦- دروست بوونی دۆڵی هەڵواسراوی زۆر لێژ، وە بەرزیاییە دداندارەکان و لوتکە هەرەمییە بڵندەکان.


سەرچاوەکان



768 بینین