بنچینەی پۆلێنی بوونەوەرە زیندووەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-22:17:00 - کۆدی بابەت: 928
بنچینەی پۆلێنی بوونەوەرە زیندووەکان

ناوه‌ڕۆك

بنچینەی پۆلێنی بوونەوەرە زیندووەکان

بوونەوەرە زیندووەکان لەسەر بنچینیەی لێکچووی و جیاوازی لە نێوان ڕووەکەکان یان ئاژەڵەکان پۆلێن کراون، چونکە تایبەتمەندی و سیفەتە لێکچووەکانی ڕوەکەکان یان ئاژەڵەکانیان لەهەر ناوچەیەکدا تا سنورێکی دیاریکراوە.

بنچینەی پۆلێنی ڕووەکەکان

چەندین پۆلێن بۆ ڕووەکەکان کراوە، بەڵام لێرەدا ئەو پۆلێنەی کە لەسەر بنچینیە جۆر و شێوە کراوە دەخەینە ڕوو، کە ئەم پۆلێنە ڕووەکەکان بەم شێوەیە دابەش دەکات:
١- کۆمەڵەی ڕووەکی بیابانی.
٢- کۆمەڵەی ڕووەکی گژ و گیا.
٣- کۆمەڵەی ڕووەکی ناوچە بیابانیەکان.
٤- کۆمەڵەی رووەکەکانی تەندرا.

بەڵام ئەو پۆلێن کاریەی کە شێی خاکی کردووە بە بنچینە، ڕووەکەکانی بەم شێوەیە دابەش کردووە:

١- وشکاوەکیەکان
بریتیە لە ڕووەکی ناوچە وشکەکان، کە بەرگریان هەیە بەرامبەر بارودۆخی وشکێتی و پێویستیان بە بڕە ئاوێکی کەم هەیە.

٢- ڕووەکە شێدارە مامناوەندەکان
بریتیە لەو ڕووەکانەی کە پێویستیان بە بڕە ئاوێکی کەم هەیە (زیاتر لە ڕووەکە وشکاوەکیەکان)
 
٣- ڕووەکە خۆ گونجێنەرەکان
بریتیە لەو ڕووەکانەی لە پێویستییان بە ئاو بەپێی ئاوی هەبوو دەگۆڕێت.

٤- ڕووەکە ئاویەکان
بریتیە لەو ڕووەکانەی کە پێویستیان بە بڕێکی زۆر ئاو هەیە. 

بەڵام ئاسانترین پۆلێن کاری (سادەترین پۆلێن کاری) ئەو پۆلێنەیە کە پشت دەبەستێ بە بڕی باران و وەرزی دابارین و پلەی گەرمی و تێکڕای بەهەڵم بوون، وە ئەم پۆلێن کاری ناسراوە  بە پۆلێن کاری دانسیر و بیر (Danserea u Pieree)، کە ڕووەکەکان دابەش دەکات بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە:
١- کۆمەڵەی ڕووەکە بیابانیەکان.
٢- کۆمەڵەی ڕووەکە گەرمەسێرەکان (ستێپس).
٣- کۆمەڵەی ڕووەکی ساڤانا (گژ و گیای درێژ).
٤- کۆمەڵەی ڕووەکە دارستانیەکان.


بنچینەی پۆلێنی ئاژەڵان

هەتا ئێستاش بە شێوەیەکی بەردەوام پۆلێن کاری بۆ ئاژەڵەکان دەکرێت، تا پۆلێن کریە گشتگیرتر بێت و سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی کە تازە دەدۆزرێنەوە بچنە ڕیزی پۆلێنەکانیانەوە، بەڵام دیارترین پۆلێن کە بریتیە لەم پۆلێنەی خوارەوە:

١- شانشینی گیانداران.
٢- ژێر خانە جۆراوجۆرەکان (ژێر فرە خانەکان).
٣- لقی پەتکدارەکان.
٤- ژێر لقی بڕبڕە دارەکان.
٥- پۆلی شیردەرەکان.
٦- ژێر پۆلی شیردەرەکان.
٧- پۆلی پێشەنگیەکان.


  بەڵام بنچینەی بەکارهێنراوی سەرەکی بۆ پۆلێنی زیندەوەرەکان (ڕووەک-ئاژەڵ) بریتیە لەمانەی خوارەوە:


١- جیهان. ٢-پۆل. ٣-پلە. ٤-خێزان. ٥-توخم. ٦-جۆر.


سەرچاوەکان



1058 بینین