هەناسەدانی دەستکرد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-21:40:00 - کۆدی بابەت: 951
هەناسەدانی دەستکرد

ناوه‌ڕۆك

هەناسەدانی دەستکرد

ئامانج لەهەناسەدانی دەستکرد گەیاندنی هەوایە بە نەخۆش هەوایەک کە ئێوە لە دەمتانەوە دەیکەنە دەرەوە وە دەبێت بەزوترین کات پاش هەڵمژینی هەواکە بیکەنە ناودەمی نەخۆش چوونکە هێشتا ئۆکسجین بەشی هەناسەدانی کەسی تری تیادا ماوە وە دەبێت دڵنیابن لە دروست ئەنجامدانی هەناسەدانەکە بە نەخۆش .

چۆنیەتی ئەنجامدانی هەناسەدانی دەستکرد

  • لێدانەکانی دڵ کۆنترۆڵ بکەن.
  • ئەگەر لێدانی دڵ هەبوو دیسان دەم لە شتی دەرەکی پاک بکەنەوە.
  • چەناکەی نەخۆش بە دەستێک بکەنەوە و بەدەستەکەی یان سەری نەخۆش بەرنەوە بۆ دواوە.
  • ئەگەر لێدانی دڵ نەبوو ئەوا مەساجی دڵ ئەنجام بدەن بۆ نەخۆش.
  • بەیەک دەست لووتی نەخۆش بگرن.
  • هەناسەیەکی قووڵ هەڵ بکێشن دەمتان بەتەواوی بکەنەوە بیخەنە ناو دەمی نەخۆش.
  • لە حاڵێکدا بەهێز هەوا دەکەنەوە دەمیەوە سەیری بەرزبوونەوەی سنگی نەخۆش بکەن.
  • هەر کە سنگی نەخۆش بەرزبوویەوە سەیری دانەوینی سنگی بکەن لە حاڵێکدا کە دەمتان لەدەمی بەرداو تا چوار جار ئەم حاڵەتانە بەسەریعی ئەنجام بدەن .
  • لێدانەکانی دڵ دیسان ئەنجام بدەن.
  • لەیەک تا دەی ئەم خاڵانە دووبارە بکەنەوە تا کاتێک کە هەناسەدانی نەخۆش دەگەڕێتەوە بۆجێی خۆی.
  • جگە لەدەم خستنە ناو دەمی نەخۆش دەشتوانرێت لە لووتیەوە هەوای بدرێتەوە بۆ ئەمەش دەبێت دەمی نەخۆش بە چاکی ببەسرێت.


ئەگەر سنگی نەخۆش نەهاتەخوارەوە ئەم خاڵانە ئەنجام بدەن

  • دڵنیا بن لەوەی کە لووتی بە تەواوی ناوە بەدەمی نەخۆشەوە.
  • دڵنیابن کە دەمتان بەتەواوی ناوە بەدەمی نەخۆشەکەوە.
  • دڵنیابن کە بەتەواوی هەناسەی خۆتان بە قایمی کردوەتە ناودەمیەوە.
  • ئەگەر لە کردنی ئەم هەنگاوانەش دیسان سەرکەوتوو نەبوون لەوانەیە دیسان ڕێگەی هاتنە دەرەوەی هەوا گیردرابێت.
    مەساژی دڵ.


ئەگەر لێدانی دڵ نەبوو ئەوا دەست بکەن بە مەساج کردنی ئەڵبەتە مەساجی دڵ ئەوەنیە دڵ مەساج بکەن بەڵکو دەبێت فشار بخرێتە سەر دڵ لەدەرەوە دڵ شوێنێکی فراوان لە سینەدا لە نێوان کۆڵەی سنگ و بڕبڕەی پشت لە پشتەوە و دواوەی داگیرکردووە لەو شێوەی لە قەفەزەی سنگ بەشێوەی سروشتی . بۆ جووڵە دەست دەدات دەتوانین بەهۆی فشاردانی کۆڵەو پەراسوەکان دڵ بخەینە ژێر گوشارەوە دڵ لە دەرچەی خوێن کە بەس لەیەک لاوە هاتووچۆی خوێنی تێدایە پێکهاتووە هەر فشارێک کە بخرێتەسەر دڵ دەبێتە هۆی جووڵەی خوێن لە سیستمی خوێنبەرەکاندا ، ئەنجامدانی مەساجی دڵ بێ هەناسەدانی دەستکردوەک دەم خستنەناودەمی نەخۆش بێ سوودە . هەدەف لە مەساجی دڵ گێرانەوەی ئۆکسجینە بۆ خوێن لەبەر ئەوە دەبێت بە دەم خستنەناودەمی نەخۆش ئۆکسجین بدەن بە نەخۆشەکە.


سەرچاوەکان



1111 بینین