شێوازی ژیانی تە‌ندروست بۆ توشبووانی شە‌کرە‌ 

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-10:56:00 - کۆدی بابەت: 1071
شێوازی ژیانی تە‌ندروست بۆ توشبووانی شە‌کرە‌ 

ناوه‌ڕۆك

شێوازی ژیانی تە‌ندروست بۆ توشبووانی شە‌كرە‌ 

بۆ ئاسانكردنی كۆنترۆڵكردنی شە‌كرە‌ و تە‌نانە‌ت بۆ ڕێگری لە‌ تووشبونیشی، ھە‌ندێك گۆڕانكاری لە‌ شێوازی ژیاندا ڕۆڵی كاریگە‌ریان ھە‌یە‌، كە‌ ئە‌مانە‌ن:

خۆراكی تە‌ندروست

زۆركردنی میوە‌ و سە‌وزە‌، پاقلە‌مە‌نی و دانە‌وێڵە‌كان كە‌ سە‌رچاوە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندی ڕیشاڵی خۆراكین، ھە‌روە‌ھا ماسی كە‌ سە‌رچاوە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندی ئۆمێگا ٣ و چە‌ورییە‌ ناتێرە‌ تە‌ندروستتە‌كانن.. سنوردار كردنی شە‌كرە‌ دە‌ستكردە‌كان، چە‌ورییە‌ تێرە‌كان و پڕ كلۆرییە‌كان.

خواردنە‌وە‌

باشترین خواردنە‌وە‌ ئاوە‌، كە‌ بۆ ڕێكخستنی كاری ئە‌ندامە‌كانی جە‌ستە‌ گرنگە‌ و لە‌گە‌ڵ سوودە‌كنیدا ھیچ كالۆرییە‌ك نادات. دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ خواردنەوە‌ گازییە‌كان و شە‌ربە‌تە‌ دە‌ستكرد و پڕ شە‌كرە‌كان.

وەرزش و جوڵە‌

وە‌رزش ھە‌ستیاری خانە‌كانی جە‌ستە‌ بۆ كاری ھۆرمۆنی ئە‌نسۆلین زیاددە‌كات و وادە‌كات جە‌ستە‌ بە‌ ئاسانی شە‌كری زیادە‌ی لە‌ش بۆ وزە‌ بگۆڕێ. وە‌رزش بۆ دوور بوون لە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بۆرییە‌كانی خوێن گرنگە‌، كە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كی گیانلە‌دە‌ستدانی  تووشبووانی شە‌كرە‌ن.

خە‌وتن

كە‌مخە‌وی ھۆكارێكی ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌ بۆ تووشبوون بە‌ نە‌‌خۆشی شە‌كرە لە‌ كە‌سانی تە‌ندروستدا، ھە‌روە‌ھا ھۆكارێكی ئاڵۆزبوونی شە‌كرە‌ بە‌ ئە‌ستە‌م كۆنترۆڵكردنیە‌تی لە‌ تووشبواندا، بۆیە‌ گرنگە‌ خە‌و لە‌ ھە‌ردوو باری درێژی و كوالێتیە‌وە‌ بە‌ ئە‌ندازە‌ی پێویست بێ.

دە‌روونی

دڵە‌ڕاوكێ و گوشاری دە‌روونی دە‌بنە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی شە‌كری خوێن و بە‌ سە‌ختی دابە‌زاندنی.. بۆیە‌ دە‌بێت توشبووی شە‌كرە‌ گرنگی بدات بە‌ دە‌روونێكی ئارام و ژیانێكی دوور لە‌ گوشاری دە‌روونی. دە‌كرێ كە‌سە‌كە‌ سوود لە‌ یۆگا و وە‌رزش وە‌ربگرێ بۆ دە‌سخستنی ژیانێكی ئارام.

دووربە‌ لە‌ جگە‌رە‌ 

جگە‌رە‌ ھۆكارێكی ڕێگە‌ خۆشكە‌رە‌ بۆ تووشبوون بە‌ شە‌كرە‌، لە‌ تووشبوانیشیدا تە‌ندروستی دڵ و بۆریە‌كانی خوێن تێكدە‌دات و ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ جە‌ڵدەی دڵ و مێشك زیاد دە‌كات.

دووربە‌ لە‌ خواردنە‌وە‌ كھولیە‌كان

خواردنە‌وە‌ كھولیە‌كان ھە‌م سە‌رچاوە‌یە‌كی كلۆری زیادە‌ن ھە‌م زیان بە‌ بۆرییە‌كانی خوێن دە‌گە‌یە‌نن، لە‌ لایە‌كی دیكە‌شە‌وە‌ دە‌بنە‌ ھۆی سستبونی جگە‌ر. جگە‌رێكی تە‌ندروست گرنگە‌ بۆ سوود وە‌رگرتنی جە‌ستە‌ لە‌ دە‌رمانە‌كان بە‌ گشتی و دە‌رمانە‌كانی دژە‌ شە‌كرە‌ بە‌تایبە‌تی.

سە‌ردانكردنی پزیشك و پشكنینە‌كان 

ھە‌موو كە‌سێك پێویستی بە‌ پشكنینی پێشوە‌ختەی شە‌كرە‌‌ ھە‌یە‌، چونكە‌ بە‌شێك لە‌ تووشبووان ھیچ نیشانە‌كانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان نییە‌ و تە‌نیا لە‌ ڕێگەی پشكنینە‌وە‌ دە‌ستنیشان دە‌كرێن، تووشبووانیش پێویستیان بە‌ پشكنینی خولی جۆراو جۆر ھە‌یە‌ بۆ زانینی ڕادە‌ی كۆنترۆڵكردنی نە‌خۆشیە‌كە‌یان و گۆڕینی ڕێوشوێنە‌كانی چارە‌سە‌ر لە‌ حاڵە‌تێكدا پشكنینە‌كە‌ دە‌رئە‌نجامی دڵخۆشكە‌ریان دە‌رنە‌خست. جگە‌ لە‌ پشكنین ئاستی شە‌كری خوێن، دە‌بێ تووشبوان فشاری خوێنیان پێوانە‌ بكە‌ن و ئاستی چە‌ورییە‌كانی خوێنیان چاك بكە‌ن و لە‌ حاڵە‌تی پێویستیشدا پشكنینی تایبە‌تمە‌ندی دڵ و گورچیلە‌ و سیستمە‌ جیوازە‌كانی جە‌ستە‌ بكە‌ن.


سەرچاوەکان



905 بینین