خواردنی ڕۆژانەی ڤیتامینەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-11-23:14:00 - کۆدی بابەت: 1259
خواردنی ڕۆژانەی ڤیتامینەکان

ناوه‌ڕۆك

پێویستە‌ ڤیتانینە‌كان بە‌‌ شێوە‌یە‌كی ڕۆژانە‌ بخورێن

  بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌ویە‌كی نوێ دە‌‌ركە‌وتووە‌ مرۆڤ ڕۆژانە‌ پێویستی بە‌ خواردنی چە‌ند جۆرێكی ڤیتامین ھایە‌، تا خاوە‌نی تە‌ندروستیە‌كی باش بێت.
  توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ بە‌ریتانیا ئە‌نجام دراوە‌ و باسی لە‌وە‌ كردوە پێویستە‌ مرۆڤ ڕۆژانە‌ چە‌ند جۆرێكی ڤیتامین بخوات جا لە‌ڕێی خواردنی سروشتیە‌وە‌ بێت یاخود ئە‌و ڤیتامینانە‌ی بە‌شێوە‌ی دە‌رمان دروست كراون و لە‌ دەر‌مانخانە‌كاندا دە‌فرۆشرێن.
  بە‌ڕای پسپۆرە‌كانی فە‌رمانگە‌ی گشتی تە‌ندروستی ئینگلتە‌را مرۆڤ ڕۆژانە‌ پێویستی بە‌ خواردنی حە‌بی ڤیتامین دی ھە‌یە‌، بە‌ تایبە‌ت لە‌ وە‌رزی زستاندا كە‌ تیشكی خۆر كە‌مە‌، بە‌و پێیە‌ی ئە‌و تیشكە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ سە‌رچاوە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی ڤیتامین دی.
  توێژە‌رە‌كان ئاماژە‌یان بە‌وە‌ كردووە‌ خواردنی دە‌رمانی ڤیتامین دی بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕۆژانە‌ زۆر گرنگە‌، چونكە‌ مرۆڤێكی ئاسایی بۆ دە‌ستكە‌وتنی بڕە‌ ڤیتامینی پێویست بۆ ڕۆژێك، پێویستی بە‌ خواردنی ١٠ گرام ماسی تونە‌ و سە‌لە‌مونە‌، لە‌گە‌ڵ خواردنی ١٠ ھێلكە‌، خواردنی ئە‌و بڕە‌ش بۆ مرۆڤ شتێكی ئاسان نیە‌، بۆیە‌ باشترە‌ پشت بە‌ دە‌رمانی ڤیتامین دی ببە‌ستێت.


سەرچاوەکان



1075 بینین