ئۆمێگا سێ دژی شەکرە و نەخۆشی دڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-11-23:52:00 - کۆدی بابەت: 1264
ئۆمێگا سێ دژی شەکرە و نەخۆشی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ئۆمیگا سێ دژی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و دڵە‌ 

توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی ئاشكرای دە‌كات كە‌ خواردنی حە‌بی ئۆمیگا سێ سوودێكی زۆری بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە و ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ چە‌ند كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ زانكۆی ھارڤاردی ئە‌مریكا ئە‌نجامدراوە‌ و باسی لە‌وە‌ كردووە‌ خواردنی ماسی دە‌وڵە‌مە‌ند بە‌ ترشە‌ چە‌وری ئۆمیگا سێ یاخود حە‌بی ئە‌و ترشە‌ چە‌وری لیە‌، ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی دڵ و شە‌كرە‌ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
توێژە‌رە‌كان ئاماژە‌یان بە‌وە‌ داوە‌، خواردنی ڕۆنی ماسی ڕێژە‌ی ھۆرمۆنی ئە‌دیپۆ نیكتین لە‌ خوێندا زیاد دە‌كات، بە‌ زیاد بوونی ڕێژە‌ی ئە‌و ھۆرمۆنە‌ش ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ كە‌مدە‌بێتە‌وە‌، چونكە‌ ئە‌دیپۆ نیكتین دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێكخستنی ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ لە‌ خوێندا.
توێژینە‌وە‌كە‌ باسی لە‌وە‌ش كردووە‌ ئە‌و ھۆرمۆنە‌ سوودی بۆ خانە‌كانی خوێن ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شادە‌مارە‌كان كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا توێژە‌رە‌كان باسیان لە‌وە‌ كردووە‌ خواردنی ڕۆنی ماسی، فشار لە‌سە‌ر دڵ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و وادە‌كات ئە‌و كە‌سە‌ ھە‌ست بە‌ ئارامی بكات و لێدانە‌كانی دڵی ڕێكخراو بن، ئە‌مە‌ش سوودی بۆ تە‌ندروستی دڵی مرۆڤ ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



1078 بینین