لە ڕۆژی ئاهەنگەکەدا ئەم خواردنانە مەخۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-14:35:00 - کۆدی بابەت: 1359
لە ڕۆژی ئاهەنگەکەدا ئەم خواردنانە مەخۆ

ناوه‌ڕۆك

لە‌ ڕۆژی ئاھە‌نگە‌كە‌دا ئە‌م خواردنانە‌ مە‌خۆ

ئاسایی لە‌ ڕۆژی ئاھە‌نگ و خۆ ئامادە‌كردن بۆ گواستنە‌وە‌ و چوونە‌ نێو ژیانێكی نوێ تووشی دڵە‌ڕاوكێ و پە‌ستانێكی دە‌روونی زۆر و توڕە‌یی دە‌بیت، لە‌ ھە‌مووی ناخۆشتر ئە‌وە‌یە‌ كۆمە‌ڵێك باری تە‌ندروستی ناھە‌موار بێزارت بكات، وە‌ك ھە‌ڵئاوسانی گە‌دە‌ و غازات، یان نە‌مانی وزە‌ و بێھێزی زۆر نە‌خۆشی تر كە‌ دە‌بنە‌ ھۆی بێزار كردن و دروستكردنی كە‌شێكی ناھە‌موار.

لە‌پێناو ئە‌وە‌ی تووشی ئە‌و حاڵە‌تە‌ نە‌بیت و بێزار نە‌بیت

ھە‌وڵبدە‌ ئاگاداربە‌ لە‌ خواردنی ئە‌م چوار خواردنە‌:

كافایین سە‌ر‌چاوە‌یە‌ بۆ چرچبوونی پێست و وشكبوونە‌وە‌ی و دە‌ركە‌وتنی زیپكە‌، ھە‌ر بۆیە‌ لە‌ڕۆژی ئاھە‌نگە‌كە‌دا ئە‌و قاوە‌یە‌ یان ئە‌و چایە‌ی دە‌یخۆیت بیگۆڕە‌ بۆ پە‌رداخێك شە‌ربە‌تی میوە‌ی سروشتی، شیر و پێكھاتە‌كانی پێویستی بە‌ كاتێكی زۆرە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ھە‌رس بێت لە‌ گە‌دە‌دا بە‌شێوە‌یە‌كی باش، ھە‌ندێك جار گە‌دە‌ تووشی ھە‌ڵئاوسان و بێزاری دە‌كات، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ لە‌ ڕۆژی ئاھە‌نگە‌كە‌دا بە‌ ھیچ جۆرێك شیر و پە‌نیر و ماست سە‌رچاوە‌كانی تری مە‌خۆ، ھە‌رچە‌ندە‌ خواردنی توون ئارە‌زویە‌كی زۆری لە‌سە‌رە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی یارمە‌تیدانی كرداری ھە‌رس، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا زیان بە‌ گە‌دە‌ دە‌گە‌یە‌نێت و بۆنێكی ناخۆش دروست دە‌كات و پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی ئارە‌قكردنە‌وە‌ و تێكدانی ماكیاژە‌كە‌ت، ھە‌ر بۆیە‌ ئامۆژگاری دە‌كرێن نە‌ك تە‌نھا لە‌ ڕۆژی ئاھە‌نگە‌كە‌دا بە‌ڵكو مانگێك پێش ئاھە‌نگە‌كەت بە‌ھیچ جۆرێك خواردنی تون نە‌خۆیت، خواردنە‌وە‌ غازیە‌كان وزە‌ بە‌خشە‌كان لە‌ش تووشی وشكبوونە‌وە‌ دە‌كات و گە‌دە‌ ھە‌ڵدە‌ئاوسێنێت، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ مە‌یخۆرە‌وە‌ لە‌و ڕۆژە‌دا.


سەرچاوەکان



3443 بینین