هاوسەرگیری ئەگەری تووشبوونت بەم نەخۆشییە مەترسیدارانە کەمدەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-14:44:00 - کۆدی بابەت: 1360
هاوسەرگیری ئەگەری تووشبوونت بەم نەخۆشییە مەترسیدارانە کەمدەکاتەوە

ناوه‌ڕۆك

ھاوسەرگیری ئە‌گەری توشبوونت بەم نەخۆشیە مەترسیدارە کەمدەکاتەوە

بێگومان ھاوسەرگیری دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ختە‌وە‌ری لە‌ ژیاندا، ئە‌گە‌ر لە‌گە‌ڵ ھاوبە‌شێكی باشدا ژیان پێكبھێنیت، بە‌پێی ھە‌واڵێكی پزیشكی «dw» توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی باس لە‌ كاریگە‌ریە‌كانی ھاوسە‌رگیری دە‌كات لە‌سە‌ر لە‌ش و جە‌خت لە‌وە‌ دە‌كاتە‌وە‌ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشیە‌كی مە‌ترسیدارە‌، توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ھاوسە‌رگیری و كاریگە‌ریە‌كانی لە‌سە‌ر نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ ئە‌نجامدرا، كە‌ پێكھاتبوو لە‌ ٧٨٣ ھە‌زار كە‌س تووشبووی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ بوون، لە‌ كالیفۆرنیا ئە‌نجامدرا لە‌ نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٧، لە‌ ئە‌نجامدا توێژینە‌وە‌كە‌ دڵنیایی دە‌دات كە‌ ھاوسە‌رگیری دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌، ئە‌و پیاوانە‌ی ھاوسە‌رگیریان نە‌كردووە‌ ٢٧٪‏ بە‌ھۆی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ دە‌مرن، بە‌ھە‌مان شێوە‌ ئە‌و خانمانە‌ش كە‌ ھاوسە‌رگیریان نە‌كردووە‌ ١٩٪‏ بە‌ھۆی ئە‌م نە‌خۆشیە‌ مە‌ترسیدارە‌وە‌ دە‌مرن.


سەرچاوەکان



572 بینین