چەند ڕێگایەکی زانستی بۆ دابەزاندنی کێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-16-22:10:00 - کۆدی بابەت: 1383
چەند ڕێگایەکی زانستی بۆ دابەزاندنی کێش

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند ڕێگایە‌كی زانستی بۆ دابە‌زاندنی كێش

قە‌ڵە‌و بوون و زیادكردنی كێش كارێكی ئاسانە‌، بە‌ڵام دابە‌زاندن و توانە‌وە‌ی چە‌وری كارێكی ئاسانی نیە‌ و پێویستی بە‌ ھە‌ندێك ماندوو بوون ھە‌یە‌، كە‌مكردنە‌وە‌ی خواردن و وە‌رزشكردن و خواردنی خۆراكی تە‌ندروست و ڕووە‌كی.

ئە‌م چە‌ند خاڵە‌ی خوارە‌وە‌ ڕێگایە‌كی سروشتی و زانستین بۆ دابە‌زاندنی كێش

پرۆتین بكە‌رە‌ سە‌رە‌كیترین  سە‌رچاوە‌ی خۆراكیت، لە‌ش كالۆری دە‌سو‌تێنێت لە‌كاتی ھە‌رسكردن و شی بوونە‌وە‌ی ئە‌و خواردنە‌ی كە‌ خواردووتە‌، ھە‌ندێك خواردنی ھە‌یە كە‌  وە‌ك ھێلكە‌ و پاقلە‌ و نۆك خواردنیان دە‌بێتە‌ ھۆكارێك بۆ تێربوون و درە‌نگ برسی بوونت لە‌ ھە‌مانكاتدا نابێتە‌ ھۆكارێك بۆ كۆبوونە‌وە‌ی چە‌وری.
یە‌كێك لە‌ ڕێگاكانی دابە‌زاندنی كێش، خواردنی ھە‌موو ئە‌و خواردنانە‌یە‌ كە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی باش گە‌شە‌یان كردووە‌، واتە‌ ھیچ سە‌رچاوە‌یە‌كی خراپ لە‌ پێكھاتە‌ی گە‌شە‌كردنی ئە‌و خواردنانە‌دا نییە‌ و كە‌مكردنە‌وە‌ی خواردنە‌ چە‌ور شیرینییە‌كان.
سە‌رچاوە‌ زانستییە‌كان ئە‌وە‌ دە‌ردە‌خە‌ن كە‌ ئە‌و خواردنانە‌ی لە‌ ماڵە‌وە‌ دروستی دە‌كە‌ین زۆر كاریگە‌ری باشی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر لە‌ش، بە‌ڵام خواردنە‌ خێراكان و خواردنی دە‌رە‌وە‌ بە‌تایبە‌ت ھە‌مبە‌رگر و فینگە‌ر پیتزا ھۆكاری سە‌رە‌كی قە‌ڵە‌ویە‌ و پێویستە‌ خۆتی لێ بە‌دووربگریت.
خواردنە‌وە‌ی ئاو بە‌ شێوە‌یە‌كی باش كاریگە‌ری لە‌سە‌ر كە‌مبوونە‌وە‌ی كێش ھە‌یە‌ بە‌تایبە‌ت پێش ژە‌مە‌كان یان لە‌سە‌ر گە‌دە‌ی خاڵی، چونكە‌ كالۆری دە‌سوتێنێت، بە‌ڵام بە‌ گە‌دە‌ی تێر زیان ھە‌یە‌.
خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ی تاڵ يان چای سە‌وز ھۆكارێكی باشە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كێشی لە‌ش و زیادكردنی ئاستی وزە‌، بڕێكی زۆر كالۆری دە‌سوتێنێت، بە‌تایبە‌ت قاوە‌ی ڕە‌ش یارمە‌تی دە‌رێكی باشە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كێش و قە‌ڵە‌وی.


سەرچاوەکان



1089 بینین