ئەم زیانەی قەڵەویش بزانن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:57:00 - کۆدی بابەت: 1396
ئەم زیانەی قەڵەویش بزانن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م زیانە‌ی قە‌ڵە‌ویش بزانن

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئیسرائیلی زیانێكی دیكە‌ی قە‌ڵە‌وی دە‌ردە‌خات و ئە‌وە‌ی خستە‌ڕوو كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ساڵانی ھە‌رزە‌كاریاندا كێشیان زیادە‌، لە‌ ساڵانی دواییاندا ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ كێشە‌ی زیرە‌كی و توانای بیركردنە‌وە‌ زیاترە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌، كە‌ لە‌ زانكۆی ھیبرو‌ ئە‌نجامدرواە‌، لە‌ ڕێی چاودێری بە‌ردە‌وام و بە‌كارھێنانی تاقیكردنە‌وە‌ی تایبە‌ت بۆ ھە‌ڵسە‌نگاندنی ئاستی زیرە‌كی، دە‌ریخست كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی پێش تە‌مە‌نی ٢٠ ساڵی تووشی قە‌ڵە‌وی دە‌بن، لە‌دوای ٤٨ ساڵييە‌وە‌ ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ كێشە‌ لە‌ توانای بیركردنە‌وە‌ و تێگەیشتندا زیاترە‌.
لە‌میانە‌ی توێژینە‌وە‌كە‌دا چاودێری ٥٠٧ خۆبە‌خش بۆ ماوە‌ی ٣ ساڵ كرا و زانیاری بە‌ردە‌وام دە‌ربارە‌ی ئاستی زیرە‌كیان كۆكرایە‌وە‌.
سە‌رە‌ڕای ئە‌مانە‌ش، دە‌ركە‌وت كە‌ كاریگە‌رییە‌كان لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌ زیاترە‌ كە‌ لە‌بارێكی دارایی ژێر مامناوە‌نددا دە‌ژین.


سەرچاوەکان



625 بینین