چەوری لەش بتوێنەرەوە و کرداری هەرس خێرابکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-19:54:00 - کۆدی بابەت: 1399
چەوری لەش بتوێنەرەوە و کرداری هەرس خێرابکە

ناوه‌ڕۆك

چە‌وری لە‌شت بتوێنە‌وە‌ و كرداری ھە‌رس خێرا بكە‌

لە‌گە‌ڵ ئە‌نجامدانی ڕاھێنانی وە‌رزش و خواردنی خۆراكی تە‌ندروست و ڕێجیمی، دە‌توانیت ھە‌ندێك جۆری خۆراك بخۆیت كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی خێراكردنی كرداری ھە‌رس و توانە‌وە‌ی چە‌وری لە‌شت، ئە‌و خۆراكانە‌ش پێكھاتووە‌ لە‌ حە‌وت جۆر خواردن و خواردنە‌وە‌ و دە‌توانیت لە‌پێناو خێرا دابە‌زینینی كێشمان بیخۆین.

١- ئاو یە‌كێكە‌ لە‌ پێداویستیە‌ سە‌رە‌كییە‌كان بۆ لە‌شی مرۆڤ، باشترین یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ خێرا كردنی كرداری ھە‌رس، پێویستە‌ ڕۆژانە‌ بڕێكی زۆر ئاو بخۆیتە‌وە‌ لایە‌نی كە‌م دوو لیتر كە‌متر نە‌بێت، بە‌ڵام ئاگادار بە‌ لە‌كاتی نان خواردن و دوای نان خواردندا  نابێت، چونكە‌ بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ قە‌ڵە‌و دە‌كات و كرداری ھە‌رس تێكدە‌دات.

٢- چای سە‌وز دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ماددە‌ی دژە‌ ئۆكسانی سروشتی، تارمە‌تی دابە‌زاندی كێش دە‌دات و كرداری ھە‌رس خێرا دە‌كات و چە‌وری لە‌شت ھە‌ڵدە‌مژێت و ئاستی كلۆكۆز ڕێك دە‌خات لە‌ لە‌شدا.

٣- گوێچكە‌ ماسی ڕە‌نگە‌ خواردنێكی باو نە‌بێت لای تۆو ھە‌رگیز نە‌دخواردبێت، بە‌ڵام زۆر بە‌سوودە‌ و بڕێكی زۆر كە‌م كالۆری تێدایە‌ و سە‌رچاوە‌ی كانزایە‌ بۆ لە‌ش و ئارە‌زوی خواردن كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.

٤- ماسی سە‌لە‌مون بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە‌ و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ترشە‌ چە‌وری و ئۆمێگا سێ، كە‌ باشترین یارمە‌تیدە‌ری خێرا كردنی كرداری ھە‌رسە‌ گرنگە‌ ھە‌فتانە‌ دووجار بیخۆیت.

٥- پرتە‌قاڵ میوە‌یە‌كی خۆشە‌ و بە‌سووودە‌ و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پێكھاتە‌ی ڕیشاڵی و كاتێك دە‌یخۆیت ھە‌ست بە‌ تێری دە‌كە‌یت و یە‌كسانی شە‌كرە‌ی خوێنت دە‌پارێزێت، بە‌ڵام شە‌ربە‌تی پرتە‌قاڵی ئامادە‌كراو نابێت، چونكە‌ كالۆری و شە‌كر و ماددە‌ی پارێزە‌ری تێدایە‌.

٦- خواردنی توو یان شاتوو كرداری ھە‌رس خێرا دە‌كات و بڕێكی زۆر دژە‌ ئۆكسانی تێدایە‌ و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پێكھاتە‌ی ڕیشاڵی و ئارە‌زووی خواردن كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ ھە‌ست بە‌ تێری دە‌كە‌یت.

٧- خە‌یار كرداری ھە‌رس خێرا دە‌كات و بە‌ھۆی پێكھاتی كبریت و سیلیكۆنە‌وە‌ چە‌وری لە‌ش دە‌مژێت و دە‌یتوێنێتە‌وە‌ لە‌ لە‌شدا.


سەرچاوەکان



889 بینین