هەستیاریی بەهار

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-17:59:00 - کۆدی بابەت: 1643
هەستیاریی بەهار

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خۆراكانە‌ی ھە‌ستە‌وە‌ری بە‌ھار ناھێڵن

كە‌ بە‌ھار دێت، باڵندە‌كان دە‌جیكێنن، ڕووە‌كە‌كان دە‌ڕوێن و كانیە‌كان دە‌ژیێنە‌وە‌ زۆر كە‌سیش لە‌گە‌ڵ شینبوونی گیا و ڕووە‌كە‌ جۆراو جۆرە‌كان، تووشی ھە‌ستە‌وە‌ری دە‌بن. كاتێك كە‌سێك ھە‌ستە‌وە‌ری وە‌رزی ھە‌یە‌، جە‌ستە‌ی لە‌گە‌ڵ بە‌ركە‌وتنی بە‌ ھە‌ڵاڵە‌، گیا و تۆز تووشی ھە‌ستیاری دە‌بێت وە‌ك ماددە‌ی بێگانە‌ سە‌یریان دە‌كات، بۆیە‌ سیستمی بە‌رگری دژە‌تە‌ن لە‌ دژیان دروستدە‌كات. بە‌ڵام ھە‌واڵە‌ خۆشە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ دە‌توانرێت بە‌ خواردنی چە‌ند خۆراكێك كە‌ تایبە‌تمە‌ندە‌ دژە‌-ھە‌وكردن، دژە‌-ئۆكسێن و پرۆبایە‌تیكیان ھە‌یە‌، سیستمی بە‌رگری ڕێكبخرێتە‌وە‌ و لە‌ ھە‌ستیاری ڕزگارت بێت.

ئە‌وانە‌ ئە‌و خۆراكانە‌ن كە‌ ھە‌ستیاری ناھێڵن

گوێز ھیندی: پڕۆبایە‌تیكە‌كان بە‌كتریای سودبە‌خشن بۆ گە‌دە‌، بە‌ڵام جگە‌ لە‌وە‌ش خواردنی پرۆبایەتیكیان كاردانە‌و ھە‌ستیارییە‌كان كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌، ئە‌مە‌ش بە‌گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یە‌ك كە‌ دە‌ڵێت ئە‌وانە‌ی پڕۆبایە‌تیكە‌كان دە‌خۆن، ڕێژە‌یە‌كی كە‌متری دژە‌تە‌نیان ھە‌یە‌.

ھە‌ستە‌وە‌ری بە‌ھار ھۆكار و چارە‌سە‌ر

بە‌شێكی زۆری خە‌ڵك گۆرانی بە‌ باڵای بە‌ھاردا دە‌ڵێن و خۆشحاڵن بە‌ ھاتنی، بە‌ڵام ئە‌وانە‌ی تووشی ھە‌ستە‌وە‌ری بە‌ھارە‌ دە‌بن، بە‌ھار لە‌ سە‌خترین وە‌رزە‌كانە‌ و خوازیارن زوو بڕوات و بە‌جێیان بھێڵێ.

نیشانە‌كانی

ھە‌ستە‌وە‌ری بە‌ھارە‌ بە‌ھۆی ئە‌وە‌ ڕوودە‌دات، كە‌ كۆئە‌ندامی بە‌رگری بە‌شێوە‌یە‌كی توند و نائاسای كاردانە‌وە‌ دە‌نوێنێ بۆ دە‌نكە‌ھە‌ڵاڵەی گوڵ گیاكان. لە‌ئە‌نجامی ئە‌و كارادنە‌وە‌یە‌ی كۆئە‌ندامی بە‌رگری، لووت ئاو دە‌كات، پژمینی زۆر و دووبارە‌ ڕوودە‌دە‌ن، چاو سوور دە‌بێتە‌وە‌ و دە‌خورێ و ھە‌ڵدە‌ئاوسێ.
نیشانە‌كانی ئە‌و ھە‌ستە‌وە‌ریە‌، كە‌سە‌كە‌ تە‌واو بێزاردە‌كە‌ن و ئە‌نجامدانی ڕۆتینە‌كانی ژیانی ڕۆژانە‌ی ئە‌ستە‌م دە‌كە‌ن، تە‌نانە‌ت خە‌وی ھە‌ندێك لە‌ توشبووان تێكدە‌دە‌ن، باشترە‌ بە‌ ڕێنمایی پزشك ئە‌م نیشانانە‌ كۆنترۆڵ بكرێن، نە‌وە‌ك زیاتر تە‌شە‌نە‌ بكات و بگاتە‌ كە‌ناڵە‌ جیاوازە‌كانی ھە‌ناسە‌ و بە‌ھۆی نۆرری ڕە‌بۆوە‌ مە‌ترسی بۆسە‌ر ژیانی كە‌سە‌كە‌ دروست ببن.

جۆرە‌كانی

لە‌ وڵاتێكی وە‌ك ئە‌ڵمانیا ١٥٪‏ی خە‌ڵكی ھە‌ستە‌وە‌ری بە‌ھارە‌یان بە‌ توندی جیاواز ھە‌یە‌ و لە‌ بڵاوترین جۆرە‌كانی ھە‌ستە‌وە‌ریە‌ لە‌نێو خە‌ڵكیدا. بە‌شێك لە‌ توشبووان تە‌نیا بە‌ گیا بە‌ھارییە‌كان ھە‌ستە‌وە‌رن كە‌ تە‌مە‌نێكی كورتیان ھە‌یە‌، كە‌چی ھە‌ندێكی دیكە‌ بە‌ درە‌ختی ئە‌وتۆ ھە‌ستە‌وە‌رن كە‌ لە‌ مانگی دوو تاكو مانگی ١٠ گە‌ڵا و دە‌نكە‌ھە‌ڵاڵە‌ی ھە‌یە‌ و بە‌وپێیە‌ ھە‌شت مانگی ساڵ لە‌ نە‌ھامە‌تیە‌كانی ھە‌ستە‌وە‌ریدا دە‌ژین.

ھۆكارە‌كان

ھۆكارە‌كان بە‌ وردی نە‌زانراون، بە‌ڵام پاڵنە‌ری بۆماوە‌ی ڕۆڵی ھە‌یە‌. جگە‌ لە‌وە‌، ئێستا تێبینی دە‌كرێت لە‌نێو دانیشتوانی شارە‌كاندا ئە‌م جۆرە‌ ھە‌ستە‌وە‌ریە‌ بڵاوترە‌ تاكو گوندییە‌كان، وا بڕوادە‌كرێ دانیشتوانی گوند بە‌ھۆی بە‌ركە‌وتنی بە‌ردە‌وامیان بە‌ گژوگیا و ئاژە‌ڵكان، كۆئە‌ندامی بە‌رگریان لە‌گە‌ڵ ماددە‌ ھە‌ستە‌وە‌ری دروستكە‌رە‌كان ئاشنایی پە‌یدا دە‌كات و چیدیكە‌ كاردانە‌وە‌ی توند و دوژمنكارانە‌ نانوێنێ ئە‌وانە‌ بە‌ر جە‌ستە‌ دە‌كە‌ون.

چارە‌سە‌ر

  • ڕێوشوێن گرتنە‌بە‌ر لە‌ دژی كۆئە‌ندامی بە‌رگری:
    لە‌م بارە‌دا پزیشك ئە‌و هۆكارە‌ دە‌دۆزێتە‌وە‌ كە‌ ھە‌ستە‌وە‌رییە‌كە‌ درووستدە‌كات، دواتر بە‌ چە‌ند دانیشتنێك بە‌ بڕی كە‌م كە‌م ئە‌و ماددە‌یە‌ لە‌ جە‌ستە‌ی كە‌سە‌كە‌ دە‌دات تاكو كۆئەندامی بە‌رگری پێی ئاشنا دە‌بێت و چیتر كاردانە‌وە‌ی توند لە‌ بە‌رامبە‌ریان نانوێنێ كاتێك دە‌چنە‌ نێو جە‌ستە‌. بە‌ڵام ئە‌م ڕێگە‌یە‌ بۆ ھە‌مووان سوودی نییە‌ و دە‌بێت پزیشكی پسپۆری ھە‌ستە‌وە‌ری و بە‌رگریزانی بڕیاری لێبدات.
  • دژە‌ ھە‌ستامینە‌كان:
    وە‌كو لۆرتین ھاوپۆلە‌ دژە‌ھە‌ستامینە‌كانیان كە‌ ھە‌ندێكیان بە‌شێوە‌ی حە‌ب ھە‌ن و ھە‌ندێكی دیكە بە‌شێوە‌ی قە‌ترە‌ی لووت و چاو. ئە‌مانە‌ دژی دەردانی ماددە‌ی ھە‌ستامینن لە‌ خانە‌كانی بە‌رگریە‌وە‌، بە‌وجۆرە‌ نیشانە‌كانی ھە‌ستە‌وە‌ری سە‌ركوت دە‌كە‌ن. ھە‌ندێك لە‌م دە‌رمانانە‌، كاریگە‌ری نە‌خوازراویان ھە‌یە‌، وە‌كوو: گێژبوون و خە‌واڵووی و كمبوونوە‌ی توانای سە‌رنجدان و دە‌رككردن.
  • ستیرۆید:
    ستیرۆید دە‌بێ بە‌ ڕێنمایی دیاریكراو و بۆ ماوە‌ی دیاریكراو بدرێن بە‌ ئاگاداری پزیشك، چونكە‌ كاریگە‌ری نە‌خوازراویان زیاترە‌، بە‌تایبە‌ت كاتێك بە‌شێوە‌ی حە‌ب و دە‌رزی بدرێن.


سەرچاوەکان



568 بینین