ملەخڕە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-20:27:00 - کۆدی بابەت: 1648
ملەخڕە

ناوه‌ڕۆك

سورێژەی ئەڵمانی - ملەخڕە

سورێژیە ئەڵمان- ملەخڕە چڵک هەڵگرتنێکی خراپە کە ئاسەواری پێست و تاڵی هاتن دروست دەکات دەرکەوتنی ئەن نەخۆشیە لە تەمەنی (٥تا١٠) ساڵیدایە، ئەم نەخۆشیە سێ مەرحەلەی هەیە.

  • دەورەی پێش دەستپێک یان پێش دەرکەوتنی تیشانەکانی کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت
  • دەورەی تاڵی هاتن و چەند نیشانەیەکی وەکو سەرمابوون. کە (٣-٥) ڕۆژ دەخایەنێط.
  • دەوری دەرکەوتنی نیشانەکانی سەر پێست، کە لە دەم و چاوەوە دەست پێدەکات وردە وردە بەرەو خوار دەکشێت نزیکەی یەک هەفتە دەخایەنێت،

ئەم نەخۆشیە خۆی زۆر سەخت نییە ئەگەر چی منداڵانی توش بوو هەست بە حاڵێکی خراپ دەکەن. هەروەها لەوانەیە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بە تایبەتی لەو منداڵانەیا کە نەخۆشی درێژخایەنی دڵ یان سییەکانیان هەیە یان ناتەواوی لە سیستەمی بەرگریاندا هەیە کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەریان، بەڵام بەو هۆیەوە کە ڤاکسین ئەمڕۆکە دەدرێت لە نەخۆش ئەم نەخۆشیە وردە وردە کەمبۆتەوە و کەمتر دەبینرێت، لە دوای ١٠ تا ١٤ رۆژ ڤایرۆسی سورێژە دەچێتە ناو لەشی نەخۆشەکە پاشان نیشانەکانی دەردەکەون لەو نیشانانەش: تا لێهاتن، بورانەوە، ترسان لە ڕوناکی، کۆکە، ئاو هاتنە خوارەوە بە لوتدا، سوربونەوە  و هەڵئاوسانی چاو، قورگ ئێشە و ئاسەوار  لەسەر پێست. لە دوای ئەم نیشانە سەرەتاییانە نیشانە ئەسڵەکانی ئەم نەخۆشیە دەردەکەون کە بریتیە لە لیر دەردان کە وەک شەکر شتێک لەسەر لیرەکانەوە دەردەکەون کە ڕەنگی سوری هەیە لە دەوری ڕومەتدا وە لە ئاستی ڕومەتە شیریەکاندا، یەک دوو ڕۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان دەردەکەون.


سەرچاوەکان



1473 بینین