سورێژە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-22:24:00 - کۆدی بابەت: 1668
سورێژە

ناوه‌ڕۆك

سورێژە

سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسێکی تا ڕادەیەک سووکە کە تەمەنی توشبوون بەم نەخۆشیە (٥ تا ١٤) ساڵیە، لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەی منداڵ لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە تا دەورەی دووەمی ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەی ١٤ تا ٢١ ڕۆژدا دەبێت، کاریگەرییە پێستیەکانی ئەم نەخۆشیە زۆرجار هەفتەیەک دەخایەنێت بە شێوەکی گشتی ترسناکترین کاتی توشبوون بەم نەخۆشیە سورێژە لە کاتی سک پڕیدایە لە دایکاندا. ترسناکیەکەشی بەهۆی کارکردنیەتی بۆ سەر کۆپەلە. لە کارکردنەکانیشی بۆ کۆرپەلە مایکرۆسۆڤالی (بچووک بوونەوەی و بچووک بوونەوەی سەری منداڵ) دواکەوتنی پێگەیشتنی ئەقڵی منداڵ.

نیشانەکانی

  • تایەکی سووک
  • ئاو هاتنە خوارەوە لە لوتی نەخۆش
  • سەرئێشە
  • بێحاڵی
  • ئازاری جومگەکان
  • گەورەبوونی لیمفەگرێكانی پشت و گوێ (بە تایبەتی لە ژنانی گەنجدا).

بەرگرتن و چارەسەری

ڤاکسین لە ١٥ مانگیدا لە کۆرپەلە بدرێت، ئەم ڤاکسینە بە ناوی (M.M.R)ەوەیە واتە دەرزی لە خانمانی گەنجدا پێش سک پڕی ئەم ڤاکسینە بۆ بەکاربێت. تا لە کاتی سک پڕیدا تووشی نەبێت لە منداڵان و بەڵقاندا لە کاتی تووشبووندا لەو کاتەی هیچ دەران و دژە ڤایرۆسی بۆ دابەزاندنی تای کەلێی هاتووە وەک ئیستامینۆفین سوود وەربگرین، ئەنتی بایۆتیک زۆر ئاسەواری نەبووە.


سەرچاوەکان



4250 بینین