نزگەرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-23:09:00 - کۆدی بابەت: 1671
نزگەرە

ناوه‌ڕۆك

نزگەرە

نزگەرە حاڵەتێکی تایبەتە کە بە هۆکارێکی قەبزبوونی (دیافراگیم) ڕوودەدات، زۆربەی نزگەرەکان بە خێرایی دەوەستێتەوە لە خۆیەوە وە پێویستی بە هیچ جۆرە چارەسەرێک نییە و نابێت. هەندێ کاتیش بەهۆی چەند نەخۆشیەکەوە ئەم نزگەرەیە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، بۆ نەهێشتنی ئەم نزگەرەیە ئەم خاڵانە بەکاردێنین:

١- دەتوانین بەهۆی ترساندنی نەخۆش یاخود لەبیربردنەوەی بەهۆی قسەبۆکردنی چارەسەری بکەین.
٢- بۆ ماوەیەک هەناسە نەدەین تا چاک دەبین.
٣- بە جوڵاندنی لوت و پژماندنی دەتوانین نزگەرە بوەستێنین.

سێ خاڵی ترمان هەیە بۆ چارەسەری نزگەرە.

١- پەرداخێک پڕ بکەن لە ئاو
٢- دەمتان بخەنە سەر پەرداخەکە.
٣- خۆتان بنوشتێننەوە بەسەر پەرداخەکە نەک پەرداخەکە بەرن بۆ دەمتان و هەوڵی خواردنەوەی ئاوەکە بدەن.


سەرچاوەکان



1216 بینین