ناوهڕۆك
زۆر بەكارھێنانی دەرمانی ئازارشكێن مەترسی ھەیە
دەرمانە ئازارشكێنەكان لە پێكھاتەیاندا ترشی (ئەستیل، سالیسلیك، دیكلۆفیناك، ئەیپۆپرۆفین و ناپرۆكسین) ھەیە و سوڕی خوێن چالاك دەكەن، ھەر بەو ھۆیەوە بە شیاو دانانرێت بۆ ئەو كەسانەی لەئەنجامی برینێكەوە حاڵەتی خوێنبەربوونیان ھەیە باكاری بھێنن، بەتیابەتی ئازر شكێنی ئەسپرین كە پێكھاتەكەی ترشی ئەستیل سالیسلیكە.
خواردنی دەرمانە ئازارشكێنەكان بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار لە گەدەدا، ھەستیاری دروست دەكات، ئاستەنگ بۆ ئەو كەسانە دروست دەكات كە بەخۆشی ڕەبۆیان ھەیە، كاریگەریشی لەسەر دەرمانی دابەزینی پەستانی خوێن ھەیە.
بۆ ئەوەی توشی گرفتی تەندروستی نەبنەوە پێویستە بەڕاوێژی پزیشك دەرمانە ئازارشكێنەكان بەكاربھێنرێت.
سەرچاوەکان
1691 بینین