زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-17:11:00 - کۆدی بابەت: 1796
زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی زۆر خواردنی خوێ

خوێ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ قە‌ڵە‌وی زیاد دە‌كات.
توێژە‌رانی بە‌ریتانی ئاشكرایان كردووە‌ كە‌ زۆر خواردن و بە‌كارھێنانی خوێ ئەگە‌ری ھە‌یە‌ كە‌ ھۆكارێك بێت بۆ تووشبوون بە‌ قە‌ڵە‌وی.
توێژە‌ران ڕاشیانگە‌یاندووە‌ كە‌ ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ بە‌ یە‌كە‌مین توێژینە‌وە‌ دادە‌نرێت كە‌ پە‌یوە‌ندی نێوان زۆر خواردنی خوێ و قە‌ڵە‌وی ئاشكرا دە‌كات و لە‌و ڕێیە‌وە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ ھە‌موو گرامێك خوێی زیادە‌ كە‌ ڕۆژانە‌ كە‌سێك دە‌یخوات ئە‌گە‌ری تووشبوونی بە‌ قە‌ڵە‌وی بە‌ ڕێژە‌ی ٢٥٪‏ زیاتر دە‌كات.
ڕایشیدە‌گە‌ینن كە‌ خوێ چۆنیە‌تی ھە‌ڵمژینی چە‌وری ناو لە‌ش دە‌گۆڕێت، ئە‌مە‌ وێڕای ئە‌وە‌ی كە‌ خوێ  چە‌ندین زیانی دیكە‌ی بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە‌ و پە‌ستانی خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌ و بە‌ھۆشیە‌وە‌ مە‌ترسی نە‌خۆشییە‌كانی پەیوە‌ست بە‌ دڵیش زیاتر دە‌كات.


سەرچاوەکان



813 بینین