چارەسەر بۆ تاڵە سپییەکانی قژ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-19:27:00 - کۆدی بابەت: 1800
چارەسەر بۆ تاڵە سپییەکانی قژ

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌رێك بۆ تاڵە‌ سپییە‌كانی قژ

قژ یاخود مووە‌كانی پێستی سە‌ر لە‌ بنە‌چە‌دا ڕە‌نگایان سپیە‌، بە‌ڵام بە‌ھۆی خڕۆكە‌كانی پێستی و سە‌ر و ھە‌ندێك ماددە‌ و ڕە‌نگێك دە‌بە‌خشێت بە‌ تاڵە‌ مووە‌كان، لە‌گە‌ڵ تێپە‌ڕینی تە‌مە‌نیش ئە‌م تاڵە‌ سپییانە‌ دە‌ردە‌كە‌ونە‌وە‌، بە‌ڵام ھە‌ندێك جار زووتر لە‌ تە‌مە‌نێكی دیاریكراو دە‌ردە‌كە‌ون و دە‌بنە‌ ھۆكارێك بۆ بێزاری خودی ئە‌و كە‌سە‌. 
ھۆكارە‌كانی دە‌ركە‌وتنی تاڵی سپی لە‌ قژتدا بە‌شێوە‌یە‌كی خێرا دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ماوە‌یی یان كێشە‌ كە‌ لیكە‌ڕژێە‌ دە‌رە‌كیە‌كان یاخود كە‌م خوێنی و نە‌خۆشی مە‌لاریا و پە‌ستانی دە‌روونی و دڵە‌ ڕاوكێ، لە‌لایە‌كی دیكە‌وە‌ ھە‌ڵبژاردنی جۆری خواردن یان نە‌خۆشییە‌كانی ئامێری ھە‌رس یاخود ھە‌وكردنی زمان و ددان بە‌ھامانشێوە‌ كاریگە‌ریان ھە‌یە‌.

ئە‌و ئاوێتانە‌ی ڕێگە‌ یان سنورێك بۆ دە‌ركە‌وتنی تاڵە‌ سپییە‌كان دادە‌نێت چین؟

دوو كە‌وچك كونجی و كوپێك ئاو بكوڵێنە‌ بۆ ماوە‌ی ٢٠ خولە‌ك و ڕۆژانە‌ سێ جار بیدە‌ لە‌ ھە‌موو قژە‌كە‌ت.
گە‌ڵای درە‌ختی مریە‌می كە‌ ڕە‌نگە‌ لای عە‌تارە‌كان دە‌ستبكە‌وێت، ٤ گە‌ڵا بھێنە‌ و لە‌ ئاوی گە‌رم دایبنێ بۆ ماوە‌ی دوو خولە‌ك و دواتر بیپاڵێوە‌، ئێواران لە‌گە‌ڵ كوپێك چای گە‌رم و كە‌وچكێك خوێ تێكە‌ڵی بكە ‌و شە‌وانە‌ بیدە‌ لە‌سە‌رجە‌م بە‌شە‌كانی قژە‌كە‌ت بۆ ماوە‌ی ٤٥ خولە‌ك، پاشان بیشۆ بە‌ ئاو.
ڕۆژانە‌ ھە‌نگوین یان سیر یاخود خە‌میرە‌ی بیرە‌ بخۆ.
٤ گە‌ڵای مریە‌می بكوڵێنە‌ و دواتر كە‌ سارد بۆوە‌ لە‌گە‌ڵ دارچینی و نیو‌ كوپ چای گە‌رم تێكە‌ڵی بكە‌، پاشان كە‌مێك خەنە‌ی تێبكە‌ بە‌مە‌رجێك لە‌ ئاودا توانبێتە‌وە‌، دواتر بۆ ماوە‌ی نیو كاتژمێر بیدە‌ لە‌ قژت و بە‌ ئاوی گە‌رم بیشۆ.


سەرچاوەکان



1650 بینین