چۆن لە چرچبوونی پێستی ژێر چاو خۆت بپارێزیت؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-19:59:00 - کۆدی بابەت: 1844
چۆن لە چرچبوونی پێستی ژێر چاو خۆت بپارێزیت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن لە‌ چرچبونی پێستی ژێر چاو خۆت بپارێزیت

چاو یە‌كێكە‌ لە‌و شوێنانە‌ی جە‌ستە‌ كە‌ لە‌كاتی ھیلاكیدا زۆر نیشانە‌ی لە‌سە‌ر دە‌ردە‌كە‌وێت و زۆر ماندووكردنی دە‌بێتە‌ھۆی چرچبونی پێستی چواردە‌وری، ھە‌ر بۆیە‌ پزیشكە‌كان ئە‌م كارانە‌یان دیاریكردووە‌ بۆ خۆپاراستن لە‌ چرچبونی پێستی ژێر چاو لە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌:

  • لە‌ كاتی ھە‌ست كردن بە‌ چرچبونی پێستی ژێر چاو  پە‌نجە‌كانت بە‌كاربھێنە‌ بۆ شێلانی و كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌و چرچانە‌ی تێیدایە‌، ئە‌وە‌ش وادە‌كات شلە‌ و ھە‌وای كۆبۆوە‌ی ناو ئە‌و شوێنە‌ كە‌م ببێتە‌وە‌ و ھە‌وڵبدە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی بازنە‌‌یی پە‌نجە‌ت بجووڵێنێت.
  • لە‌كاتی خە‌وتندا لە‌شوێنێكی كراوە‌دا مە‌خە‌وە‌، چونكە‌ ھە‌وا دە‌چێتە‌ ناو چاو ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ڵئاوسان و چربوونی پێستی ژێر چاو.
  • پێویستە‌ ڕۆژانە‌ ٢ لیتر ئاو بخۆیتە‌وە‌ و گژوگیا بە‌كاربھێنیت لە‌ ئاودا و ئە‌وە‌ش ناھێڵێت ئە‌و بە‌شە‌ی پێست چرچ ببێت.
  • داخستنی ماوە‌ بە‌ ماوە‌ی پێڵوە‌كانی چاو لە‌كاتی بە‌كارھێنانی كۆمپیتە‌ردا یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ وشكنە‌بوونە‌وە‌ی چاو‌ و ئە‌وە‌ش ناھێڵێت چاو ھیچ نیشانە‌یە‌كی ھە‌ڵئاوساوی و چرچبوونی پێوە‌ دیاربێت.
  • كە‌می ڤیتامین بی٢ و سی ھۆكارێكی سە‌رە‌كییە‌ بۆ ھە‌ڵئاوسانی پێستی چواردە‌وری چاو و دواتریش چرچ دە‌بێت، ھە‌ربۆیە‌ پێویستە‌ بایە‌خێكی زۆر بە‌و جۆرە‌ خواردنانە‌ بدە‌یت كە‌ ئە‌و ڤیتامینانە‌ی تێدایە‌.


سەرچاوەکان



556 بینین