هەوڵبدە هەمیشە نەعنا لە ماڵتان هەبێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-23:40:00 - کۆدی بابەت: 1951
هەوڵبدە هەمیشە نەعنا لە ماڵتان هەبێت

ناوه‌ڕۆك

هەوڵ بدە هەمیشە لە ماڵەوە نەعناتان هەبێت

هەرس کردن

بەپێی هەواڵێکی پزیشکی (مجلە سلامت) نەعنا بۆ هەرسکردن زۆر گرنگە، گەڵاکانی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، کە بۆ ناوسک و هەرسکردن پێویستن، بۆنی نەعنا دەتوانێت لیکی دەم زۆر بکات، کە بۆ هەرسی خۆراک پێویستن.

کەمکردنەوەی سەرئێشە

بۆنی سروشتی و تازەی نەعنا، چارەسەرێکی خێرایە بۆ سەرئێشە و لابردنی هێڵنجدان، هێورکەرەوەیەکی سروشتی بەهێزە، تەنیا بە مەساجی ناوچاوان بە زەیتی نەعنا سەرئێشە کەم دەبێتەوە.
بۆنی بەهێزی نەعنا لووت و قوڕگ و سییەکان پاک دەکاتەوە، ئەگەر زۆر دەکۆکن، دەتوانن بۆنی نەعنا بەکاربهێنن، نەعنا دەوڵەمەندە بە ئەنتی بەکتریا و دژە هەوکردنەکان، کە ئازاری سییەکان دەسرەوێنێت.

ماندووێتی: بۆنی نەعنا بۆ کاری مێشک زۆر باشە، چونکە وروژێنەرێکی سروشتییە، بۆنی نەعنا ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە، هێورکەرەوەیە، https://zaniary.com/blog/5fd67c70a5339/%D8%B4%DB%8E%D8%B1%D9%BE%DB%95%D9%86%D8%AC%DB%95بۆنەیەکی برێکی کەم لە (سیروتۆنین) لە مێشکدا دروست دەکات، دەتوانن ماوە ماوە بە نەعنا گەرماو بکەن.

پارێزگاری لە پێست

دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی زیپکە، لابردنی خورووی پێست بەکاربێت، دەتوانن بۆ چارەسەری جێگەی گەزینی مێروەکان، مێشوولە، زەردەواڵە، هەنگ، مێروولە بەکاریبهێنن، گەڵای نەعنا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان کە پێست دەدرەوشێنێتەوە، دژە هەوکردن و دژەبەکتریایە پێست پاک دەکاتەوە.

دابەزاندنی کێش

لەگەڵ ژەمە خواردنەکانتان دەتوانن نەعنا بخۆن و خێراتر کێشتان دابەزێنن، نەعنا چەوری دەسووتێنێت و دەیکات بە ووزە.

ڕەبۆ

نەعنا دەتوانێت سییەکان پاک بکاتەوە، خواردنی بەردەوامی بۆ ڕەبۆ زۆر باسە، ترشەڵۆکی (رۆزمارینیکی) تێدایە کە دژەئۆکسنێکی بەهێزە.

پاک ڕاگرتنی ناودەم

نەعنا ڕێگە لە گەشەکردنی بەکتریا خراپەکانی ناودەم دەگرێت، بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت.

شێرپەنجە 

توێژینەوەکان دەریدەخەن، نەعنا دەتوانێت ڕێگە لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بگرێت.


سەرچاوەکان



686 بینین