هەشت خۆراک بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-04-16:55:00 - کۆدی بابەت: 1958
هەشت خۆراک بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری

ناوه‌ڕۆك

هەشت خۆراک بۆ بەهێز کردنی سیستمی بەرگری

سیر

سیر ماددەی ئەلیسیتی تێدایە، کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی چالاککردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە ڤایرۆسەکە تێکدەشکێنێت و ڕێگری لە پەتاکان دەکات.
سیر جگە لە خڕۆکە سپییەکان، خانەکانی دیکەی سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و هەوکردن بە بەکتریا، ڤایرۆس و هەوێن کەم دەکاتەوە، هەروەها بە ڕێژەی ١٠٠٪ ڤایرۆسی راینۆ لەناو دەبات کە هۆکارە بۆ سەرمابوون، هەڵامەت و هەوکردنەکانی ڕێڕەوی هەناسە.

پیاز

پیاز بە هەمان شێوەی سیر بە ئەلیسین دەوڵەمەندە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، بەڵام جگە لەوەش سووڕی خوێن چالاک دەکات و دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە، کە ئەمەش لە کاتی کەشوهەوای سارد ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.
خواردنی پیازی خاو لە ماوەی کاژێرەکانی یەکەمی تووشبوون بە سەرمابوون و هەڵامەت سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و کاردانەوەیەکی باش لە دژی ڤایرۆسەکان دروستدەکات.

زەنجەفیل

زەبجەفیل پلەی گەرمی دادەبەزێنێت و قوڕگ ئێشە کەم دەکاتەوە.
زەنجەفیل سووڕی خوین خێرا دەکات، ئەمەش واتە ئۆکسجینێکی زیاتر بۆ شانەکان دەچێت و ژەهر و ڤایرۆسەکان دەکاتە دەرەوە. ئەوە جگە لەوەی بۆ ئازاری گەدە و هێڵنج بەسوودە.

بیبەری سوور

بیبەری سوور سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین C و فلاڤۆنۆیدەکانە، کە یارمەتی سیستمی بەرگری دەدات لە جەنگی دژی ڤایرۆس و پەتاکان، ئەمەش هانی دروستکردنی خڕۆکە سپییەکان دەدات.

کولەکە

کولەکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و کارۆتین، بەمەش مەترسی چەندین جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و چاوەکان و پێست لە کاریگەری تیشکی سەرووبنەوشەیی دەپارێزێت و بەرگری لە شانەکانی دڵ دەکات.

میوە ترشەکان

میوە ترشەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ چونکە بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندن، بەرگری جەستە لە دژی داگیرکەرە زیانبەخشەکان بەهێز دەکات، ئەمەش دەتوانرێت یان وەک میوەکە خۆی بخورێت، یان بە شێوەی شەربەت بخورێتەوە.

چای سەوز

چای سەوز بڕێکی باش لە پۆلیفینۆڵەکانی وەک کاتیچینی تێدایە، کە ماددەی دژەئۆکسێنن و توێژینەوەکان دەریانخستووە دەتوانێت ڤایرۆسی سەرمابوون و هەڵامەت لەنێوببات.

قارچک

پێشتر خەڵکی قارچکیان دەخوارد، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە قارچک یارمەتی بەهێزکردن و دروستکردنی خڕۆکە سپییەکان و خانەکانی دیکەی سیستمی بەرگری دەدات.


سەرچاوەکان



621 بینین