پارە نەخۆشی دەگوازێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-04-17:17:00 - کۆدی بابەت: 1961
پارە نەخۆشی دەگوازێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

پارە نەخۆشی دەگوازێتەوە؟

بیروباوەڕی زۆر هەرن دەربارەی گواستنەوەی نەخۆشییەکان بەهۆی پارەوەم بەڵام ئەمە تا چەند ڕاستە؟

پڕۆفیسۆرێکی ئەڵمانی پێترا گاستمایەت بەڕێوەبەری پەیمانگای تەندروستی و پزیشکیی ژینگەیی لە نەخۆشخانەی شاریتیە لە پایتەختی ئەڵمانیا بەرلین دەڵێت چەندین توێژینەوە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە ئەنجامدراون و ئەوەیان دەرخستوووە هەندێک جۆری بەکتریا و کەڕوو لەسەر پارە هەن، بۆ نموونە لەهند پارە بووەتە هۆی چەندین جۆری نەخۆشی.
پڕۆفیسۆرە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە ئەم زیندەوەرە بچووکانە زیاتر لەسەر پارەکانی جۆری کاغەزن و لەسەر پارەکان ئاسنەکان کەمترن، چونکە پارەکانی لەسەر کاخەزن وەک ئیسفەنج وان بۆ هەڵمژینی بەکتریا و کەڕووەکان.
بە شێوەیەکی گشتی پزیشکە ئەڵمانییەکە ڕێنماییی دەدات لە کاتی زۆر بەکارهێنانی پارەدا دەستەکان بشۆرێن بە تایبەت پێش نان خواردن یاخود دروستکردنی.


سەرچاوەکان



1266 بینین