خۆت لە ماڵەوە ئازارشکێن دروست بکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-22:14:00 - کۆدی بابەت: 2169
خۆت لە ماڵەوە ئازارشکێن دروست بکە

ناوه‌ڕۆك

خۆت لە ماڵەوە ئازارشکێن دروست بکە

خەڵک بە گشتی لەوە ڕاهاتوون کە دەرمانی کیمیایی بەکار بهێنن بۆ سڕکردن و شکاندنی ئازار، لە کاتێکدا ئەو دەرمانە کیمیاییانە لێکەوتەی خراپی بۆ لەش هەیە، بۆیە پسپۆرانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە هەندێک گژوگیای سروشتی، دەرمانی ئازارشکێن دروست بکرێت، بۆ ئەمەش دەکرێ سوود لەم بیرۆکانەی خوارەوە وەربگرن:

زەردەچەوە

کەوچکێکی بچووک زەردەچەوە و کەوچکێکی هەنگوین تێکەڵ بە کووپێک شیری گەرم دەکرێت و دەخورێتەوە.
بەکارهێنانی زەردەچەوە لە ناو خۆراکدا بە شێوەی بەهاراتیش سوودی دەبێت.

بیبەری توون

دوو کەوچکی چێشت لە بیبەری تیژ دەخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە و ماوەی ٢٠ خولەک دەهێلرێتەوە، بەڵام نابێت بخرێتە سەر برین و شوێنی کراوە، یان تێکەڵ بە خواردن دەکرێت.

زەنجەبیل

کەوچکێکی بچووک زەنجەبیل تێکەڵ بە کووپێک ئاوی کوڵاو دەکرێت و دەخورێتەوە.

دارچین و هەنگوین

کەوچکێکی بچووک لە هاڕاوەی دارچین و هەنگوین تێکەڵ دەکرێت و ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر شوێنی ئازارەکە دەهێڵرێتەوە و دواتر دەشۆرێت.


سەرچاوەکان



566 بینین