بۆ ئەوەی بە گەنجی پیر نەبیت لەمانە دووربکەوەرەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:33:00 - کۆدی بابەت: 2293
بۆ ئەوەی بە گەنجی پیر نەبیت لەمانە دووربکەوەرەوە

ناوه‌ڕۆك

بۆ ئەوەی بە گەنجی پیر نەبیت لەمانە دوور بکەوە

سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشییەکان لە سترێس (فشار) و خەم  پەیدا دەبێت، بۆیە شارەزایان بە تایبەت هۆشداری دەدەنە گەنجان ئەو نەخۆشیانەی کە لەگەڵ بەتەمەن بوون پەیدا دەبوون، ئێستا لە گەنجان زووتر بەدەر دەکەوێت، وەک ناڕێک و پێکی لێدانی دڵ، هەوکردنی جومگە، نەخۆشی مایەسیری کە ئێستا لە تەمەنی ٢٠ ساڵی ئەم نەخۆشیانە بە شێوەیەکی زۆر دەبینرێن.

شارەزایان بەم شێوەیە لە بارەی سترێسەوە دەدوێن

ئەستوور بوونی وردە دەماری خوێنهێنەر و گیرانی دەمارەکانی خوێن و نەخۆشی مایەسیری زیاتر لە تەمەنی ناوەڕاست بەسەرەوە دەبیندران، بەڵام ئێستا گەنجانی گرتۆتەوە، سترێسی بەهێز و جووڵە نەکردن بۆتە هۆی تەمەنی ١٦ تا ٢٥ ڕووبەڕووی هەوکردنی جومگە و ڕەقبوونی ئێسقان ببنەوە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو جۆرە توشبووانە بە تایبەت بە سکاڵاکردنی بە ئازاربوونی ئەژنۆ دەچنە لای دکتۆر، بۆیە پێویستە فێر ببن چۆن بەسەر سترێس زاڵ دەبن.


سەرچاوەکان



669 بینین