زیانەکانی چیپس بۆ منداڵان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-11:43:00 - کۆدی بابەت: 2379
زیانەکانی چیپس بۆ منداڵان

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی چیپس بۆ منداڵان

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کراون، خواردنی چیپس، هەم بۆ منداڵان و هەمیش بۆ ئافرەتانی دووگیان مەرسیدارن، بۆیە پسپۆران ئامۆژگاریی ئافرەتانی دووگیان دەکەن بەوەی زۆر بە وریایەوە سیستەمی خۆراکی خۆیان لەکاتی سکپڕیدا  ڕێکبخەن، چونکە خواردنی خۆراکی زیانبەش دەبێته دروستبوونی جۆران مەترسی لەسەر تەندروستی و پاشەڕۆژی کۆرپەلەکەیان.
پزیشکان ئاشکرای دەکەن، خوردنی پەتاتەی سورکراوە یان چیپس یەکێکە لە مەترسیەکان بۆسەر تەندروستی منداڵ کاتێک لە سکی دایکییەتی، چونکە ئەمانە ماددەی کیمیای ئەکریلامیدیان تێدایە و دەبنە هۆی کەمی کێشی کۆرپەلە لە کێشی ئاسایی خۆی و بچوکبوونەوەی قەبارەی سەری کۆرپەلە. لەدایکبوونی کۆرپلەش بەشێکی کەم  سەری بچووکەوە، ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و پوکانەوەی ئێسک و کورتەباڵایی و لە تەمەنیدا زیاتر دەکات.
بەوهۆیەوە پزیشکان هۆشداری دەدەنە ژنانی دووگیان کە لەماوەی دووگیانیدا دوورکەونەوە لە خواردنی چیپس و ئەو خۆراکانەی ماددەی کیمیایی ئەکریلامیدیان تێدایە و بەزۆریش چیپس و نان و قاوە و پەتاتەی سورەوکراو بەو ماددە کیمیاییە دەوڵەمەندن و بەهەمان ئەندازەی کێشانی جگەرە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.
هەروها پزیشکان ڕێنمایی ئافرەتان دەکەن کە لەکاتی دووگیانیدا بە وریایەوە سیستەمێکی خۆراکی سوودبەخش و پڕ ڤیتامین و ماددە سوودبەخشەکان بۆ خۆیان ڕێکبخەن، تا کۆرپەلەیەکی تەندروستیان ببێت.


سەرچاوەکان



636 بینین