چاوە قووڵە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:58:00 - کۆدی بابەت: 2979
چاوە قووڵە

ناوه‌ڕۆك

چاوە قوڵە ''طاعون''

ئەو میکرۆبەی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەوروپای کوشت، تا ئێستەش کە سەدەی بیست و یەکەمە لە ناو ئێمەدا دەژی. تا ئێستاش نەخۆشی چآوەقوڵە کە لە کۆندا بە نەخۆشی ''مردنی ڕەش'' ناسراوە. ساڵانە ١٥٠٠ حاڵەتی لێ تۆمار دەکرێت لە ئەفەریقا و ئاسیا و هەردوو ئەمریکادا.
بەڵام بە بەراورد لەگەڵ نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا، کە ساڵانە ملیۆنەها کەس دەکوژن. چاوە قوڵە، وەکو سەدەکانی ناوەڕاست مەترسیدار نییە. چونکە خۆپاراستنی مومکینە و چارەسەرکردنیشی ئاسانە.
هۆی دواکەوتنی چاوەقوڵە جۆرێک بەکتریایە کە پێی دەوترێت ''یارسینیا بستس''، ئەم میکرۆبەی حەزی لە کرتێنەرەکانی وەکو ڕسق و مشکە و دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر لە لاشەیاندا هەڵی بگرن و پاشان دەیگوێزنەوە بۆ کێچ و ئەویش دەتوانێت بڵاوی بکاتەوە. بۆ بەدبەختی ئەو کێچانەی کە لەسەر کرتێنەرەکان دەخۆن، دەتوانن لەسەر مرۆڤیش بخۆن، ئەم نەخۆشییە لە شارەکانی جیهانی سێیەمیشدا بڵاو دەبێتەوە. بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بەهۆی سمۆرە و مشکە کێوی و سەگی مروجەوە تەنها لە گوندەکاندا بڵاو دەبێتەوە.
ئەگەر نەخۆشییەکە لە ڕێگەی كێچەوە گوێزرایەوە بۆ مرۆڤ ئەوا تووشی چاوە قوڵەی ڕشانەوە دەبێت. لە ماوەی دووڕۆژ بۆ شەش ڕۆژ توشی تا دێت لەگەڵ ئازار و ئاوساندا، لە نزیک شوێنی گەستنی کێچەکە. ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت هەموو لەش دەگرێتەوە. کە دەبێتە سەحایا و زاتە ڕیئە.
لەگەڵ توشبوون بە نەخۆشی زاتە ریئە ڕاستەوخۆ نەخۆشییەکە، لە ڕێگەی کۆکە و پژمینەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی تر. 
پزیشکان کە دڵنیا بوون کەسێک بە چاوە قوڵە توشبووە، هەڵدەستن بە چاندنی خوێنەکەی یان نمونەیەک لە ڕیشاڵی نەخۆشەکە. هەروەها لەگەڵ ئەوانەی گومانی توشبونیان لێدەکرێت بەو نەخۆشییە، وەکو کەسێکی توشبووی ڕآستەقینە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. چونکە نەخۆشی زاتە ریئە ١٠٠٪ نەخۆشییەکی کوشندەیە.


سەرچاوەکان



642 بینین