کوتان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-06-03:31:00 - کۆدی بابەت: 3004
کوتان

ناوه‌ڕۆك

لوقاح چیە؟

لە هەموو گیانداران هێزێکی خۆیی هەیە بۆ بەرگری و زاڵبوون بەسەر نەخۆشیەکانیدا پێی دەوترێت (بەرگری) یان (حصانە) دەبێت یارمەتی لەش بدرێت بۆ وەرگرتنی ئەو بەرگرییە. زۆرێک لەو نەخۆشیانەی بە ڤایرۆس توش دەبین، مرۆڤ دوای توش بوون ساغ بوونەوەی بەرگری لە لەشیدا دروست دەبێت. بۆ نمونە نەخۆشیەکانی ئاوڵە و سوورێژە، جۆری ئەو لە نەخۆشیانەن کە بەرگریەکی هەمیشەیی دەدەنە لاشە. بە واتایەکی تر ئەو نەخۆشیانە ئەگەر یەکجار توشی مرۆڤ بوو جارێکی تر توشی نابێتەوە. بەڵام نەخۆشی هەڵامەت، دەشێت مرۆڤ چەندین جار توشی ببێت بۆ دروست کردنی بەرگری لە لەشدا بە شێوەیەکی دەستکرد دەشێت لاشە بە ڤایرۆسێکی ئەو نەخۆسیە بکوترێت و دوای لاواز کردنی لەو حاڵەتەدا نەخۆش نەخۆشیەکە بە سووکی وەردەگرێت. لێشی هەڵباتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەهێز دەبێت لە بەرامبەریدا. کوتان بەو ڤایرۆسانە لە دوای لاواز کردنی بە (لوقاح) دەناسرێت. لوقاح لەو ئەندامیانە دروست دەکرێت کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکە دوای ئەوە لاواز کراوەکە زیان ناگەیەنێت. ئەوەی کە بەرگری دروست دەکات لەبەر ئەوەی هۆیەکە لە دروست کردنی دژە زیندوەییەکاندا ئەو دژانە یان دژە تەنەکان (ڤایرۆسەکان) دیار دەکات و لاشە خۆی بەرهەمی دێنێت. لوقحیش لاشە دەوروژێنێت بۆ ئەوەی بەرهەمی بێنێت. دەتوانین لوقاحمان دەست بکەوێت بە توشکردنی هەندێک لە گیناداران بەو نەخۆشیە. ئەم کردارە چەند بارە دەکرێتەوە تا ڤایرۆسەکە دەگاتە پلەی لاوازی و ئەگەر چووشە لاشەی مرۆڤەوە توشی ناکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری لە لەشدا دروست دەکات. هەروەها دەتوانین بڕێکی زۆری ڤایرۆسە کوژراوەکانەوە یان ئەوانەی تواناکانیان لەکار دەخرێت لوقاحمان دەست بکەوێت. کاتی کوتانی لاشە بە ڕێژەیەکی زۆر لەو لوقاحە لەش دەوروژێنێت بۆ بەرهەمهێنانی دژە تەنەکان بۆ لەناوبردنی نەخۆش. بەم ڕێگەیە لوقاحەکانی دژی نەخۆشیەکانی خوتن و ئەنفلۆنزا بەکار دەهێنرێت هەندێک جار بە کوتانی پێست بە ڤایرۆسێکی چالاک بەرگری دروست دەکرێت. لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسانە بەڕێگەیەکی تر دەچنە لەشەوە.


سەرچاوەکان



1257 بینین